سێنتکۆم: زیاتر لە 11 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم ) رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم جەنگەی لە دژی ئێران لە 28ی مانگی رابردووەوە دەستیان پێیکردووە، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 11 ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.
هەروەها ئاماژەیداوە لە هێرشەکاندا، هێزەکانی سێنتکۆم ئامانجەکانیان لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بووە، بە تایبەت بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە هەڕەشەیەکی جددی و مەترسیدارن. بە گوێرەی ئەو ئامارەی سێنتکۆم بڵاویکردووەتەوە، لە یەک مانگی جەنگدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زیاتر لە 11 هەزار هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و توانیویانە زیاتر 11 هەزار ئامانج بپێکن. هەر لە هێرشەکاندا زیاتر لە 150 کەشی ئێرانیان تێکشکاندووە.