ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی چەند هێرشێکی لە هەولێر دایەوە

ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز ئاسمانی شاری هەولێری هەژاند، کە دواتر دەرکەوت پەیوەندییان بە چالاکبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە هەبووە بۆ بەرپەرچدانەوەی ژمارەیەک هێرش درۆنی. 

ئەمشەو یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، دانیشتووانی شاری هەولێر گوێبیستی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک بوون، بە پێی بەدواداچوونەکان ئەو دەنگانە دەرەنجامی کاردانەوەی خێرای "سیستەمی بەرگریی ئاسمانی" بووە لە بەرانبەر ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی شارەکە کرابوون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

میدیای فەرمی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاست کردەوە هەموو ببینە

سەردار ئەحمەد وەحیدی کرایە فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران هەموو ببینە

سیستانی سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکات هەموو ببینە

لە پاکستان هێرش کرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و کوژراو هەیە هەموو ببینە

بەهۆی هێرشەکانی ئێران نۆ کەس لە ئیمارات کوژران و برینداربوون هەموو ببینە

پزیشکیان: مافی خۆمانە تۆڵە بکەینەوە هەموو ببینە

ئوسترالیا پشتیوانیی هێرشەکانی سەر ئێران دەکات هەموو ببینە

پوتن: کوژرانی خامنەیی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

دۆناڵد ترەمپ: دەبێت هەرچی زووە هێزەکانی چەک دابنێن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "ئامانجی گەورەمان هەیە و هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن تاوەکوو هەموو ئامانجەکانمان بە دەستدەهێنین".

هۆشداری توند بە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەدات، بۆ ئەوەی هەرچی زووە چەک دابنێن و خۆیان رادەست بکەن ئەگەرنا چارەنووسێکی خراپ چاوەڕوانیان دەکات.

ترەمپ گوتی: تا ئێستا سێ سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنیەکانی ئێران کوژراون، بەڵام تۆڵەیان دەکەینەوە.

 

ترەمپ: رەنگە جەنگی ئێران چوار هەفتە بخایەنێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تەنیا مانگێک دەخایەنن، هاوکات کوژرانی سەربازانی وڵاتەکەشی لەم جەنگەدا بە قوربانییەکی چاوەڕوانکراو وەسف کرد کە لە پێناو ئامانجێکی گەورەتردایە.

یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی پلانێکی دیاریکراو بەڕێوە دەچن و گوتی: وا دانراوە کە ئۆپەراسیۆنی توورەیی داستانئاسا چوار هەفتەیی بێت، ئاشکراشی کرد، لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا رێبەری باڵای ئێران کوژراوە و توانای بەرگریی ئەو وڵاتە ئیفلیج کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێران وڵاتێکی گەورەیە و سەرەڕای بەهێزیی هێرشەکان، کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە چوار هەفتە یان کەمتر دەخایەنێت.

 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە بەھۆی ئاڵۆزی دۆخی ئەمنییەوە، سەردانی عێراق نەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەکە ھۆشدارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق کردووە کە ئاگاداری خۆیان و بە ورییاوە ھەڵسەکەوت بکەن، پێویستە ھاتوچۆکانیان سنووردار بکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی پێشمەرگە: بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای فیرقەی 11ـی پێشمەرگه

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنڕاوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بارەگای فیرقەی11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەن

لەگەڵ پەرەسەندنی مەترسیداری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەریەک لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە هەڵوێستێکی توندی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ئامادەن بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لە کەنداوی عەرەبی بکەن و ئەگەر پێویست بکات ڕێکاری بەرگریی توند دژی ئێران دەگرنەبەر.

یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سەرکردەی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپییە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا تووڕەیی و نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی بەرانبەر بەو هێرشە مووشەکییە هەڕەمەکی و ناهاوسەنگانەی ئێران کردوویەتە سەر وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئیدانەی توندی بۆردوومانکردنی ئەو وڵاتانەیان کردووە کە بەشێک نەبوونە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە سەرەتاییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بێلایەنیی خۆیان پاراستووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتۆ دەست دەکات بە جوڵەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هاوپەیمانی ناتۆ هێزەکانی بۆ پاراستنی 32 وڵاتی ئەندام دەجوڵێنێت و ئامادەکاری بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکان دەکات.

یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، هاوپەیمانی ناتۆ، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دەستپێکردنی زنجیرەیەک جوڵە و رێکاری سەربازیی راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەم هەوڵەی ناتۆ پاراستنی وڵاتانی ئەندامە لە لێکەوتە و پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناوەرۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان لە بارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانیان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 1ـی ئاداری 2026، سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا پێ گەییشت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وردەکاریی بۆردومانکردنی بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: کە خاڵێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەکاشاتی پارێزگای ئەنبار رووبەڕووی بۆردومانێکی ئاسمانی بووەتەوە و قوربانی لێ کەوتووەتەوە.

یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد، کاتژمێر 9ـی ئەمشەو، خاڵێکی سەر بە لیوای 45ـی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەکاشاتی پارێزگای ئەنبار، رووبەڕووی دوو هێرشی ئاسمانی بووەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیمارات: گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی دەبنەوە

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی ئیمارات رایگەیاند، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گەڕانەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و رێکخراو لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەدا.

یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەماهەنگییەکی نزیکدان لەگەڵ فڕۆکەخانەکان و کۆمپانیا نیشتمانییەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ چالاککردنی پلانەکانی باری نائاسایی، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەردەوامیی پڕۆسە تەکنیكی و چاودێرییەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عێراق و تورکیا جەخت لە پێویستی راگرتنی شەڕ و هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەنەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەگەڵ ئەنیل بورا ئانان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد و جەختی لە پێویستی راگرتنی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە کردەوە.

یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا کردووە، لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و ئەو ئاڵۆزییە سەربازییانە کرا کە ناوچەکە بەخۆوەی دەبینێت، لەگەڵ لێکەوتەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە