پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای و سەربازگەی تاجی بۆردوومان کران
دەشڵێت: دەنگی تەقینەوەیەکی بنکەی ڤیکتۆریا زۆر بەهێز بووە و بەرەی مقاومە بەرپەرسیارییەتی لە هێرشەکە لە ئەستۆ گرت
هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق باسیان لەوە کردووە، هێرشێکی درۆنیان تێکشکاندووە کە بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵدرابوو
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێ شەوە ئەمە سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و بە دیارییکراوی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا
هەروەها سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق ئاماژەشیان داوە، دوو مووشەکی کاتیۆشا بنکەی سەربازیی تاجییان لە باکووری بەغدا کردە ئامانج