ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران

چەند درۆنێکی خۆکوژ، بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەڵدرابوون و، سەرجەمیان لە رێگەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ئیسرائیل کوژرانی جێگری سەرۆکی نووسینگەی خامنەیی لە تاران راگەیاند هەموو ببینە

ئەکسیۆس: روبیۆ بە وڵاتانی عەرەبیی راگەیاندووە جەنگەکە چەند هەفتەیەکی دیکە دەخایەنێت هەموو ببینە

سێنتکۆم: ئێران هێرشی کردووەتە سەر 12 وڵات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج هەموو ببینە

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی: نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ هەموو ببینە

پزیشکیان: هەندێک وڵات دەستیان بە هەوڵەکانی ناوەندگیریکردن کردووە، هەموو ببینە

ترەمپ: تاکە بژاردە لەبەردەم ئێراندا تەنیا خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجە هەموو ببینە

بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردوو، بەرهەمهێنان لە كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ راگیرا هەموو ببینە

بە دروشمی یا حوسێن بن عەلی، هێرشێکی دیکەی مووشە بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد هەموو ببینە

گوتەبێژی سوپای پاسداران: داهێنان و چەکە نوێیەکانی ئێران لە رێگەدان هەموو ببینە

هێڵی ئاسمانیی قەتەر هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژ کردەوە هەموو ببینە

نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتیی ئەمریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان جێهێشتووە هەموو ببینە

زیاتر لە 2000 درۆن ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکی و ئیسرائیل کراوە هەموو ببینە

یونسێف: نزیکەی 180 منداڵ لە ئێران کوژراون هەموو ببینە

سوپای پاسداران بە درۆن و مووشەکی خەیبەر هێرشی سەر ئیسرائیل دەکات

سوپای پاسداران شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی دەستپێکرد

قەتەر: مافی خۆمانە بەرگریی لە سەروەری خاک و بەرژەوەندییەکانمان بکەین هەموو ببینە

عێراقچی بۆ ترەمپ: دەستپێکی ئیسرائیل هەمیشە بە مانای کۆتایی ئەمریکا دێت هەموو ببینە

ئێران سوپاسی سعوودیە دەکات

چەند تەقینەوەیەک لە ئەبوزەبی هەژاند

عێراقچی: هێرشەکەی سەر ئازەربایجان ئیسرائیل بووە هەموو ببینە

ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی بۆردومان کرد هەموو ببینە

جێگری فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا: گەرووی هورمزمان دانەخستووە هەموو ببینە

قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە هەموو ببینە

ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی بۆردومان کرد هەموو ببینە

تورکیا: مافی خۆمانە وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنکارانە بدەینەوە هەموو ببینە

مانگی سووری ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 300 هێرشیان کردووە هەموو ببینە

پۆلیتیکۆ: شەڕی ئێران لانیکەم 100 رۆژ دەخایەنێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

پەیامنێری کوردستان24: درۆنێک لە ئاسمانی سلێمانی تێکشکێنرا

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: درۆنێک لە ئاسمانی سلێمانی تێکشکێنرا.

 

ئێران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: شەپۆلی 24ـیەمی مووشەکیمان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆیی 4" ئاراستەی شاری تەلئەڤیڤ لە ئیسرائیل کرد.

 

هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە پارێزگای بەسرە

کوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بۆ دەرهێنانی نەوت لە پارێزگای بەسرە و کۆمپانیاکەش بڕیاریداوە کارەکانی رابگرێت و کارمەندەکانی ناردووەتەوە ماڵەوە.

 

جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

هەر ئێستا هێرشێکی دیکە کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شوێنەکە بیسترا.

فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرا

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خۆی کێشا بە کۆگاکانی فەوجی 23 لە بنکەی ئاسمانیی عەلا لە فڕۆکەخانەی بەغدا و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

لە ئاسمانی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

لە ئاسمانی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

 

کۆشکی سپی: خەریکی دیاریکردنی سەرکردایەتییەکی نوێین بۆ ئێران

سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" گەیشتووەتە قۆناغی یەکلاکەرەوە و تەنیا 4 بۆ 6 هەفتەی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی تەواوەتی؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی کوژرانی زیاتر لە 50 سەرکردەی باڵای تاران، ئێران لە دۆخی خۆبەدەستەوەدانی بێمەرجدایە و ئەمریکا خەریکی تاوتوێکردنی چەند ناوێکە بۆ سەرکردایەتیکردنی داهاتووی ئەو وڵاتە.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: هەڵبژاردنی سەرکردەیی داهاتووی وڵات هیچ پەیوەندییەکی ئەمریکاوە نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو جەنگە بەسەرمان سەپێنراوە، دەشڵێت: ئەمریکا خیانەتی لە دیپلۆماسییەت کرد و چیتر متمانەی پێ ناکەین

ئاماژەشی داوە، هەڵبژاردنی سەرکردەیی داهاتووی وڵات هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی ئەمریکاوە نییە.

هەروەها سوپای ئێران رایگەیاند، بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادەین.

 

ئیسرائیل: زیاتر لە 400 ژێرخانی سەربازی و ئامانجی ستراتیژیی ئێرانمان بۆردوومان کردووە

سوپای ئیسرائیل وردەکاریی زنجیرە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر رۆژئاوای ئێران ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زیاتر لە 400 ژێرخانی سەربازی و ئامانجی ستراتیژیی ئێرانیان بۆردوومان کردووە، لەنێویاندا سەکۆی مووشەکە بالیستییەکان و کۆگای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

جارێکی دیکە هێرشی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای و سەربازگەی تاجی بۆردوومان کران

دەشڵێت: دەنگی تەقینەوەیەکی بنکەی ڤیکتۆریا زۆر بەهێز بووە و بەرەی مقاومە بەرپەرسیارییەتی لە هێرشەکە لە ئەستۆ گرت

هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق باسیان لەوە کردووە، هێرشێکی درۆنیان تێکشکاندووە کە بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵدرابوو

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێ شەوە ئەمە سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و بە دیارییکراوی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا

هەروەها سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق ئاماژەشیان داوە، دوو مووشەکی کاتیۆشا بنکەی سەربازیی تاجییان لە باکووری بەغدا کردە ئامانج