ریال مەدرید دەیەوێت ئەم هاوینە ڤاران لەکۆڵ خۆی بکاتەوە

رافایل ڤاران
رافایل ڤاران

ریال مەدرید دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەم هاوینە رافایل ڤاران لەکۆڵ خۆی بکاتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان رافایل ڤاران و یانەی ریال مەدرید گەیشتە بنبەست، ئێستا یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت بەرگریکارە فەرەنسییەکە لەکۆڵ خۆی بکاتەوە، چونکە ئەگەر ئەم هاوینە نەیفرۆشێت دەبێت هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر دەستبەرداری بێت.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی ڤاران، کە مان یونایتد ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر ڤاران بداتە ریال مەدرید، بەڵام یانە مەدریدییەکە داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
ریال مەدرید بەنیازە خیسۆس ڤاییخۆ بۆ شوێنی ڤاران بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، کە بە خواستن یاریی بۆ چەند یانەیەک کردووە، تاکو خۆی لەگەڵ ئەو دۆخە داراییە بگونجێنێت کە بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی بووە.