دوو ته‌قینه‌وه به‌غدا ده‌هه‌ژێنن
به ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی
K24 – هه‌ولێر
به ده‌یان كه‌س به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خويناوی له به‌غدای پایته‌خت بوونه قوربانی و رێكخراوی داعش به‌رپرسایه‌تی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه به ئه‌ستۆ گرت.
لیژنه‌ی ئه‌منی به‌غدا دوایین ئاماری هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكراكرد و رایگه‌یاند 60 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سی تریش برینداربوونه.
هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانی تر باس له كوژرانی زیاتر له 70 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌كه‌ن.
له كاتی روودانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م كوژرانی 21 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو برینداربوونی 45 دیكه راگه‌یێنرابوو.
ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ڕاده به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له نزیك " حسينية عبد الرسول" روویدا كه ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان باسیان كوژرانی 21 كه‌س برینداربوون 45 دیكه‌یان كردبوو.
پێشتر وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتی قه‌ره‌باڵغی بازاركردن له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت روویدا. ئاسمانی ناوچه‌كه به دووكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌كه داپوشراو و خه‌ڵك به ترس و دڵراوكێیه‌كی زۆر ناوچه‌كه‌یان به‌جێهشت.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌هۆی پشتوێنێكی بۆمبه‌كراو له نزیك بازار شه‌لال له ناوچه‌یه‌كی شه‌عبی له باكووری به‌غدا روویدا و شه‌ش كه‌س كوژران و 12 دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا پاش ئه‌وه دێن كه هێرشێكی خۆكوژی مزگه‌وتێك له ئه‌بوغرێب به دووری 25 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای به‌غدا كردبووه ئامانج.
له ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌بوغرێب 12 كه‌س كوژرابوون، كه به یه‌كه‌م هێرشی ده‌وروبه‌ری به‌غدا هه‌ژمار ده‌كرێت پاش رزگاركردنی فه‌لوجه له پارێزگای ئه‌نباری نزیك له به‌غدا.