دوو سه‌ركرده‌ی باڵای داعش كوژران
یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قاعیده‌وه كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ڕیگه‌یاندووه، كه دوو سه‌ركرده‌ی دیاری داعش كوژراون،یه‌كێكیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه كوژراوه و كه‌سی دووه‌میان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی "ئه‌لقاعید" ه‌وه بۆسه‌یه‌كیان بۆ داناوه و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا كوشتوویانه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار، لیوا ( ئیسماعیل ئهلمحهللاوی) له‌وباره‌یه‌وه گوتویه‌تی، یه‌كێك له ئه‌میره‌كانی داعش كه به (ئه‌للیبی) ناسراوه. له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕومادی كوژراوه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئه‌وه‌شی گوتووه" كه یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 10 ی سوپای عێراقی، به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، توانیویانه "10" چه‌كداری داعش بكه‌نه ئامانج و بیانكوژن،كه له‌ناویاندا ئه‌میرێكی ئه‌و ڕێكخراوه به‌ناوی (ئه‌بو حه‌فسی لیبی) له خالیدییه كوژراوه، كه "23" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نباره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله، ئاشكرایكردووه، كه به‌هۆی بۆسه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده، سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و كوڕه‌كه‌ی، له‌ناوچه‌ی (الوقف) ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌ناوی (ئهبوسهلام ) و كوڕه‌كه‌ی، به‌هۆی بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی سه‌ر به ڕێكخراوی "ئه‌لقاعیده" وه كوژراون.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تێدا كوژراوه، ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری "به‌عقوبه" ی سه‌نته‌ری پارێزگای " دیاله" و له قوڵایی ڕه‌ز و باخه‌كانی گوندێكی سه‌ر زێی سیروان، كه سه‌رچاوه‌كه به زێی دیاله ناویهێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری كوشتنی (ئهبوسهلام) ی له‌لایه‌ن "قاعیده‌وه ئاشكرا كردووه و له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه" به‌هۆی كوشتنی ئه‌ندامێكی سه‌ر به ڕێكخراوی "قاعیده" له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌ندامانی ڕێكخراوی قاعیده‌ش ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعشیان كوشتووه.