ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی دوێنێ به‌یانی، ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق گه‌یشته 180 كوژراو.
دوێنێ له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌ی به‌غدا، كه شوێنی بازاڕكردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی، روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێكه‌وته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ردباران كرا.
رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند.