بڕیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو شاری به‌غدا ده‌درێت
"هێشتا باره‌گاكانیان له‌ناو شاری به‌غدا ماون"
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی خه‌ڵه‌ف گوتی: "فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، ده‌ست نه‌خه‌نه ناو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌منییه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له رێككاره نوێیه‌كاندا بڕیاری ئه‌وه دراوه، كه ده‌بێت گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرن"، ئاشكراشیكرد، "باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێشتا له‌ناو سه‌نته‌ری شاری به‌غدا له شوێنی خۆیان ماون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ورده‌كاری له‌باره‌ی راستی و درووستی بڕیاری كشانه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ئاشكرا كرد، كه گوایا "به‌هۆی رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌لانی و پردی سنه‌ك له هه‌ینی رابردوو، بڕیار دراوه، سه‌رجه‌م گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو سه‌نته‌ری شاری به‌غدا بكشێنه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌كان له لێدوانێكدا بۆ سایتی "بغداد الیوم" گوتی: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرس نییه و بڕیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدیش له سه‌نته‌ری شاری به‌غدا له‌ده‌ست ئێمه‌دا نییه، ئێمه ته‌نیا فه‌رمانی سه‌رووی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ زانیاریه‌كمان له‌باره‌ی بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شد له سه‌نته‌ری پایته‌خت نییه و كه‌سیش به‌ئێمه رانهگهیهنداووه، هه‌ركاتێكیش به فه‌رمی له‌و بڕیاره ئاگادار كراینه‌وه، ئێمه‌ش به راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نین".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ میدیا جیهانییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی گواستیانه، ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ له‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ندامن، بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناو سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو خۆپێشانده‌ران له سه‌ر پردی سنه‌ك و گۆڕه‌پانی خه‌لانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا رووبه‌ڕووی هێرشێكی خوێناوی بوونه‌وه و تێیدا 24 خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون و زۆرترین په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ش بۆ چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی درێژكرا.
H.B