سوپای سووریا گه‌وره‌ترین خاڵی چاودێری توركیا له ئیدلب گه‌مارۆ ده‌دات
تا ئێستاش هێزه‌كانی توركیا له‌ناو ئه‌و خاڵه ماون
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سوپای سووریا خاڵێكی چاودێری سوپای توركیای له گوندی "سه‌رمان"ـی باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب گه‌مارۆ داوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هاوكاری هێزه‌كانی رووسیا پێشڕه‌وی له‌و ناوچه‌یه كردووه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی ناوبراو گوتی: له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه تا ئیستا هێزه‌كانی سوپای سووریا توانیویانه نزیكه‌ی 29 گوند و ناوچه له ده‌وروبه‌ری مه‌عه‌ڕه‌تول نو‌عمان كۆنترۆڵ بكه‌ن، كو دوایینیان هه‌ردوو گوندی جه‌رجه‌ناز و سه‌رمان بوون له رۆژی دووشه‌ممه.
دوای گه‌مارۆدانی خاڵی چاودێری سوپای توركیا له شاری مورك له لایه‌ن سوپای سووریاوه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، خاڵی چاودێری گوندی سه‌رمان دووه‌م خاڵه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریاوه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلب گه‌مارۆ بدرێت.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، هێشتا هێزه‌كانی توركیا له‌ناو ئه‌و خاڵه ماون و له‌ناو كۆی 12ی خاڵی چاودێری توركیا به گه‌وره‌ترین خاڵی چاودێری توركیا له ناوچه‌كه داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: ا ف پ
H.B