حكوومه‌تی عێراق: پێداچوونه‌وه بۆ كاردرن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین
هۆكاره‌كه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه و تیایدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه بەبێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق بووه و ئه‌و هێزانه‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌قامگیری و سه‌روره‌ی عێراقی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ره‌تیشیده‌كاته‌وه، عێراق ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ شه‌ڕ و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها دووپاتیی كردووه‌ته، كه ئه‌م هێرشه دۆخه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ پێداچوونه‌وه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
H.B