نامه‌یه‌كی ئێران بۆ سعوودییه له‌گه‌ڵ ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی سووتاوه
عادل عه‌بدولمه‌هدی باس له‌و نامه‌یه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئاشكرای ده‌كات، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، كه له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا، نامه‌یه‌كی نووسراوی وڵاته‌كه‌ی بۆ سعوودییه پێ‌بوو.
عه‌بدولمه‌هدی له گوته‌یه‌كدا له‌كاتی ئاماده‌بوونی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و نامه‌یه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق هه‌ڵیگرتبوو، وه‌ڵامی ئێران بوو بۆ نامه‌یه‌كی دیكه‌ی سعوودیه كه له رێگه‌ی به‌غداوه به‌ده‌ستی گه‌یشتبوو و هه‌ردوو نامه‌كه تایبه‌ت بوون به هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه.
عه‌بدولمه‌هدی ئاشكراشیكرد، بڕیار بوو كاتژمێر 8:30 خوله‌كی هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی قاسم سوله‌یمانی تێیدا كوژرا، سوله‌یمانی وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌ی بۆ سعوودیه بگه‌یه‌نێته ده‌ستی ئه‌و.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له هێرشێكی فرۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌شد كوژران.
H.B