بەرپرسانی بایرن میونشن بە هۆکارێکی سەیر گەشتی فەڕەنسا ناکەن

بایرن میونشن
بایرن میونشن

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دەبێتەوە. چەند بەرپرسێکی یانەکە ئەڵمانیەکە بە هۆکارێکی سەیر بڕیاریانداوە لەگەڵ شاندی یانەکەیان گەشتی فەڕەنسا نەکەن.

ئۆلی هۆینس و کارڵ هاینز روومنیگێ، دوو کەسایەتییە دیارەکەی کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن، بە ئەنقەست بڕیاریانداوە لەگەڵ شاندی یانەکەیان گەشت نەکەن بۆ پاریس. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ئەم بڕیارە بەهۆی جەنجاڵی بەرنامەی کارەکانیان یان کێشەی تەندروستی نەبووە، بەڵکو تەنها لەبەر خورافات (باوەڕی متمانەبەخۆنەبوون یان شووم و بەرەکەت) بووە.

ئەوان تێبینی ئەوەیان کردووە کە تیپەکەیان لەو یارییانەی یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامیان دەدات و کاتێک ئەوان لە یاریگا نین، ئاستێکی زۆر باشتر پێشکەش دەکات. لەوانەش یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرانبەر پاریس سانجێرمان، کە تیپەکەیان توانی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی تەواوی گێمی دووەم بە یاریزانێک کەمتر یارییان کرد.

هەروەها لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بایرن توانی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. ماوەیەکە هۆینس و ڕوومنیگێ بە شێوەیەکی زۆر دیاریکراو و هەڵبژێردراو ئامادەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەبن، بەڵام یارییە ناوخۆیییەکان لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لەدەست نادەن.