پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بۆ پەیرەوانى کلێسای ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس
"هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا"
K24- ههولێر:
بهبۆنهی جهژنی لهدایكبوونی حهزرهتی مهسیحهوه، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی پهیڕهوانی كلێسای ئهرمهنی ئهرتۆدۆكس له كوردستان، عێراق و جیهان دهكات.
دهقی پهیامی نێچیرڤان بارزانی:
جەژنی لەداییکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمى لە هەموو خوشك و برایانى پەیڕەوانى كلێسای ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا.
هەرێمى کوردستان، لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین.
جەژن و پشوویەکى ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
6/1/2020
H.B