چه‌ند لایه‌نێك ره‌خنه له بڕیاری حكومه‌ت ده‌گرن و پلانی جێگره‌وه‌شیان نییه
ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن.. جگه له موزایه‌ده ئه‌و ره‌خنانه هیچی تر هه‌ڵناگرن
K24- هه‌ولێر:
ئەو لایەنانەی دژی بڕیاری حکومەت بوون لە بارەی بڕیاری راگرتنی تەمویلی %٢١ ی مووچه‌ی وەزارتەکان تەنیا بۆ ئەم مانگە هیچ بژاردەیەکی جێگرەوەیان بۆ ئەو بڕیارەی حکومەت نەبووه و تەنها بۆ موزایدەی سیاسي بوو.
له‌مباره‌یه‌وه رێبین سەلام، چاودێری سیاسی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو لایەنانەی رەخنه دەگرن، ھیچ بژاردەیەکی خێرایان وه‌ك جێگره‌یه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت پێ نیە و قسه‌كانیشیان جگه له موزایه‌ده هیچی تر هه‌ڵناگرێت.
هاوكات لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت: هه‌ندێ ئه‌ندام و كاديرانى لایەنه سیاسییه‌كان لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دژی بڕیارەکە وەستاونه‌تەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاری راگرتنی تەمویلی %٢١ ی وەزارتەکان، تەنیا بۆ ئەم مانگەیە و سەرەتای مانگی داھاتوو یاسای چاکسازی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی یاسایەکە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران رێکدەخرێتەوە.
H.B