حكومەتی ئیسپانیا ئانچیلۆتی شۆك كرد
ئانچیلۆتی هەڕەشەی سزادانی كەوتە سەر
ریال مه‌درید بەبێ پێنج یاریزانی، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یاریی داهاتوو ده‌ستپێكرد، پێش ئەم یارییەش میدیایەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردووەتەوە بەهۆی نەدانی باج، ئانچیلۆتی هەڕەشەی سزادانی لەسەرە.
یانەی ریال مەدرید ئامادەكارییەكانی بۆ سبەی شەممە بەرامبەر لیگانێس دەست پێ كرد، له راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه گه‌ڕانه‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌شداریان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له مێندی، سیبایۆس و كۆرتوا به‌شدارییان نه‌كرد و كارڤاخال و ئیدیر میلیتاویش له هۆڵی تایبه‌تی وه‌رزشی راهێنانیان كرد.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیبۆ كۆرتوا هه‌ست به ئازار ده‌كات و له یاریی داهاتوو ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی لیگانێس
به گشتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌شداریان له راهێنانه‌كان كرد و ئه‌و یاریزانانه‌شی رێگه‌یه‌كی دووریان بڕیبوو چه‌ند رۆژێك پشوومان پێدان، لەمەودوا یارییه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن و هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ناسناوانه ده‌بێت كه ركابه‌ریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، تیباس خه‌ریكه بێڕێزی به ریال مه‌درید و راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، پێویسته چاوی له كاره‌كانی خۆی بێت و واز له ریال مه‌درید بهێنێت، من به‌رازیل و یاریزانهكانیم خۆشده‌وێت، به‌ڵام من گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه و پێوه‌ی پابه‌ندم و رۆناڵدۆ و هیچ كه‌سی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیان پێوه نه‌كردووم، بارسێلۆنا هه‌لی بردنه‌وه‌ی لالیگای زیاتره، به‌ڵام كلاسیكۆ له‌به‌رده‌ممان ماوه و ده‌بێت تا كۆتایی بجه‌نگین، له ئێستا به‌دواوه حه‌ڤده یارییمان له‌پێشە، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان ده‌كه‌ین، له پشووهكهم هیچ شتێكم نه‌خوێنده‌وه چووم بۆ ئیتاڵیا و له‌گه‌ڵ خزم و دۆسته‌كانم كۆبوومه‌وه و ئاگام له سۆشیال میدیا نه‌بوو.
ئانچیلۆتی هەڕەشەی زیندانی لەسەرە
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانگه‌ی باجی ئیسپانیا، كارلۆ ئانچیلۆتی به خۆدزینه‌وه له باجدان تۆمه‌تبار ده‌كات.
ماركا نووسیویەتی: فه‌رمانگه‌ی باجی ئیسپانیا كارلۆ ئانچیلۆتی به پێنه‌دانی یه‌ك ملیۆن یۆرۆی باج تۆمه‌تبار ده‌كات، دەبێت ئانچیلۆتی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت، ئه‌گه‌ریش تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه ئه‌وا راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه به چوار ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
یه‌كه‌مجار نییه وه‌رزشوانه‌كانی جیهان له ئیسپانیا به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان تۆمه‌تبار ده‌كرێن، پێشتریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی و نێیماریش لەسەر ئەم بابەتە تووشی دادگا و لێپێچنەوە و سزا بوونەتەوە.