سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەموو پشتگرییەکی خۆی بۆ دووپات کردنەوە بۆ گرنگیدان بە هەستی نەتەوەوایەتی و نیشتمانپەروەری.

یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن، ڕایگەیاند: ئەم کۆنگرەیە زۆر جیاواز بوو لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرە دەکەم. 

سەرۆک بارزانی لە درێژەی وتەکەیدا، هەموو پاڵپشتی و پشتگیریەکی خۆی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە و لەسەر گرنگیدان بەهەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان بۆ ناو کایەیی ڕێکخراوەیی و گرنگیدان بە توێژی قوتابیان و لاوان ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.

 هەروەها ئاماژەشی بە چەندین وێستگەی مێژوویی خەبات و قوربانیدانی قوتابیان و لاوان لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ئەمڕۆ دا.