سلێمانی.. چوار کەس بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەنزیک چەمی ڕێزان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک چوار کەس گیانیان لەدەستداو حەوت  کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، مینی پاسەکە گەشتیاری عەرەبی تێدابووە و کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ وەرگەڕاوە، هەروەها بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

 
 
Fly Erbil Advertisment