شه‌ڕڤانان له پايته‌ختى داعش نزيك ده‌بنه‌وه
K24 – ھەولێر
دوای ئازادكردنی شارۆچكه‌ى عین عیسا و سه‌ربازگه‌ى لیوای 93 له باكووری شاری ره‌ققه، هێزى شه‌ڕڤانان به هاوكاری "ژووری عەمەلیاتی بوركان ئەلفورات"ى سەر بە سوپای سوورياى ئازاد، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شاری ره‌ققه‌دا هه‌ستیان به مه‌ترسی كردووه.
ئه‌بو محه‌مه‌د ره‌ققاوی، دامه‌زرێنه‌ری ژوورى عهمهليات بوركان ئه‌لفورات، بۆ "شه‌رقولئه‌وست" گوتی: " سه‌ركه‌وتنه‌كانى داعش به‌سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد و پێشڕه‌وييه‌كانى، وای كرد بڕیارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه و شه‌ڕڤانان بدرێت، سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی نێوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به هاوكاری هه‌ردوولا هێرش بكه‌ينه سه‌ر عین عیسا".
ئه‌بو محه‌مه‌د ره‌ققاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه عین عیسى ناوچه‌یه‌كه زۆرینه‌ى عه‌ره‌ب تیایدا نیشته‌جێن، به‌ڵام هێزی شه‌ڕڤانان زۆر به به‌وێرانه هاوكاری هێزه‌كانی سوپای ئازادیان كرد و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی ره‌گه‌زی، رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه "حقی كوبانی" كه يه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى شه‌ڕڤانان گوتی: عه‌ره‌ب و كورد هیچ جیاوازییه‌كی نییه، ئێمه هه‌موومان دژی تیرۆرین، به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕده‌كه‌ین لهیهكریزدا، ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی كه ده‌رباره‌ی جیاوازی ره‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ژادی هه‌یه، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه".
حقی كوبانی گوتیشی: "له ئێسته‌دا شه‌ڕڤانان و هاوپه‌یمانان پلانێك داده‌رێژن بۆ رزگاركردنی شاری ره‌ققه، له راستیدا گه‌وره‌ترین سه‌نگه‌ری داعش له گرێ سپی بوو، كه توانیمان داعشی لێ پاك بكه‌ینه‌وه و هاوكاريیهكانی داعش له توركیاوه بۆ خاكی سووریا رابگرین، بهدڵنياييشهوه له گرتنه‌وه‌ى شارى رهققهشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بين".
رێكخراوى روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، له راپۆرتێكدا كه لە پێگەی فه‌رمى خۆیەوە بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رایگەیاند: "هێزە كوردییەكان توانیویانە بە تەواوەتی سەربازگەی لیوای 93 کۆنترۆڵ بکەن، بە لە دەستدانی ئەو سەربازگەیە داعش شارۆچكەی عین عیسا لە دەستدەدات كە لە پاش گرێ سپی هێڵی دووەمی بەرگری داعشە لە شاری رققە و بەوەش داعش دەبێت لە کەناری رققەوە بەرگری پایتەختەکەی بکات".
روونيشى كرده‌وه: "داعش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌م شارۆچكه‌یه كێشاوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له مین و بۆمب له‌دوای خۆیدا چاندووه".
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "شه‌ڕڤانان ئامانجی سه‌ره‌كیان كۆنترۆڵكردنی رێگای نێوان حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ".
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە: بەهۆی لە دەستدانی گرێ سپییەوە، بە رێژەیەكی بەرچاو نرخی خۆراك و نان لە شاری رققە به‌رزبووه‌ته‌وه خەڵكەكەی تووشی دڵەراوكێ هاتوون، چونكە داعش بە لەدەستدانی گرێ سپی ته‌نيا دەروازەی جەرابلوسی بە دەستەوە ماوە و شاری رققەش لە رێگەی عین عیساوە بە جەرابلوسەوە دەبەسترێتەوە، جگە لەوەش بەرەی نوسرە ناهێڵێت لە دەروازەی سنووری "باب السلامە" وە هیچ مادەیەكی خۆراكی بگاتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش.
سەربازگەی لیوای 93 لە نزیك شارۆچكەی عەین عیسا 56 كیلۆمەتر باكوری رۆژئاوای رققەوه دووره، لە مانگی ئابی 2014 پاش گەمارۆی چەند مانگی له‌لايه‌ن رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(داعش)ه‌وه توانی كۆنترۆڵی بكات، لەو سەربازگەیەدا 100 سەربازی رژێمی سووریا كەوتنە دەست داعش و دواتر كۆمەڵكوژیكردن.