ئهلحهيات: شه‌ڕڤانان پايته‌ختى داعشييان كردووه‌ته ئامانج
شه‌ڕڤانانى كورد، له رۆژئاواى كوردستان به هاوكارى چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى ئۆپۆزسيۆنى سووريا و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان روويان له پايته‌خته‌كه‌ى داعش كردووه و ته‌نيا 50 كيلۆمه‌تر ماوه بگه‌نه ده‌روازه‌كانى.
شه‌ڕڤانانى كورد، له رۆژئاواى كوردستان به هاوكارى چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى ئۆپۆزسيۆنى سووريا و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان روويان له پايته‌خته‌كه‌ى داعش كردووه و ته‌نيا 50 كيلۆمه‌تر ماوه بگه‌نه ده‌روازه‌كانى.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، يه‌په‌گه، هێزێكى كوردييه و به پشتيوانى پێشمه‌رگه توانى چوار مانگ به‌رگرى له شارى كوبانێ بكات و له داگيركارى داعش رزگارى بكات.
دواى سه‌ركه‌وتنى له كوبانێ، ئه‌و هێزه روويكرده ناوچه‌ى سلوك و شارى گرێ سپى هاوسنوورى توركيا و توانى رزگاريان بكات و له ئێستادا هێزه كوردييه‌كه به‌ره‌و شارى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش پێشڕه‌وى ده‌كات.
رۆژنامه‌ى ئهلحهيات، چاپى له‌نده‌ن، نووسيويه‌تى: به كۆنترۆڵكردنى باره‌گاى ليواى 93 و ناوچه‌ى عه‌ين عيساى نزيك ره‌ققه، شهڕڤانهكانى يه‌په‌گه نزيك بوونه‌ته‌وه له ره‌ققه و ته‌نيا 56 كيلۆمه‌تر ماوه بگه‌نه ده‌روازه‌ى شاره‌كه.
رێدور خه‌ليل، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كان رايگه‌ياند، باره‌گاى ليواى 93 و عه‌ين عيسا به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوون و هێزهكانييان روويان كردووه‌ته ناوچه‌كانى ديكه بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى كێوماڵى ناوچه‌كه بكه‌ن و خۆيان بۆ رزگاركردنى ناوچه‌ى ديكه ئاماده بكه‌ن.
ناوچه‌ى عه‌ين عيسا بۆ كورد، گرنگييهكى ستراتيژى هه‌يه، چونكه ناوچه رزگاركراوه‌كانى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى حه‌له‌ب له باكوور و حه‌سه‌كه له باكوورى خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى ره‌ققه سه‌رقاڵى ئامادهكاريين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رهه‌ڵستى پێشڕه‌وى كورده‌كان بكه‌ن، به‌ڵام بهرگريكردنيان له ره‌ققه ئه‌سته‌مه چونكه ناوچه‌ى نێوان عه‌ين عيسا و ره‌ققه دهشتاييهوه چه‌كدارانى داعش ناتوان تێيدا به‌رگرى بكه‌ن.