عه‌ره‌بستان بۆ تكاكردن له وڵاتان هانا بۆ روحى ئالان كوردى ده‌بات
عه‌ره‌بستانى سعووديه، بۆ ده‌نگدان به بڕيارێك له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، هانا بۆ گيانى ئالان كورديى ده‌بات.
K24 – نيويۆرك:
عه‌ره‌بستانى سعووديه، بۆ ده‌نگدان به بڕيارێك له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، هانا بۆ گيانى ئالان كورديى ده‌بات.
ليژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران و روسياى له كاروبارى سووريادا ئيدانه كرد.
بڕيارى ليژنه‌كه جێده‌ستى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ى پێوه دياره و هه‌ريه‌ك له شاندى ئێران و سووريا بڕياره‌كه‌يان په‌سند نه‌كرد.
پڕۆژه‌كه عه‌ره‌بستانى سعووديه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بى و ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وروپايى ئاماده‌يان كردبوو.
له كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا، كه 193 وڵات تێيدا ئه‌ندامن 115 وڵاتانييان ده‌نگيان بۆ دا و 15 وڵاتيش دژى وه‌ستانه‌وه و 51 وڵاتى ديكه‌ش بێدهنگييان له ئاستييدا هه‌ڵبژارد.
له بڕياره‌كه‌دا، به روونى ناوى روسيا نه‌هێنراوه و تێيدا هاتووه: كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى "به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كات، كه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رهه‌ڵستكارانى ميانڕه‌وى سووريا و داواكاره ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بۆردومانانه بوه‌ستێنرێن، چونكه ده‌بنه هۆى به‌هێزبوونى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش و به‌ره‌ى نووسره".
شێوازى داڕشتنى بڕياره‌كه پيشانى ده‌دات، ئه‌و وڵاتانه مه‌به‌ستييان روسيايه، به‌و پێيه‌ى مۆسكۆ، ماوه‌ى دوو مانگه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام بۆردومانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌كات.
حكومه‌تى روسيا ده‌ڵێت: "ئامانجى بۆردومانكردنى باره‌گاكانى داعشه"، به‌ڵام به‌رپرسانى خۆرئاوايى له پێشيانه‌وه ئه‌مريكا ده‌ڵێن: "مۆسكۆ نه‌ياره ميانڕه‌وه‌كانى ئه‌سه‌د بۆردومان ده‌كات".
هه‌روه‌ها له بڕياره‌كه‌دا، ئيدانه‌ى هه‌موو ئه‌و "جه‌نگاوه‌ره بيانييانه كراوه، كه به‌ناوى رژێمى سوورياوه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به تايبه‌تى سرييهكانى قودس و سوپاى پاسدارانى ئێران و گرووپه توندڕه‌وه‌كانى وه‌ك حزبوڵڵا".
باڵيۆزى عه‌ره‌بستانى سعووديه، له وته‌يه‌كدا له رێگه‌ى به بيرهێنانه‌وه‌ى ئالان كوردى ئه‌و منداڵه سێ ساڵه‌ى له ئاوى كه‌ناراوه‌كانى توركيا گيانى له‌ده‌ستدا، داواى له نوێنه‌رى وڵاتان كرد، ده‌نگ به بڕياره‌كه بده‌ن.
عه‌بدوڵڵا موعه‌لمى، گوتى: "تكاتان لێده‌كه‌م به‌ده‌نگ ئالان فه‌رامۆش مه‌كه‌ن و جارێكى ديكه ئه‌و مه‌كوژن".
له به‌رامبه‌ريشدا، به‌شار جه‌عفه‌رى، باڵێۆزى سووريا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بستان ده‌يكات رووماپاييه و ره‌وشى مافى مرۆڤ له وڵاته‌كه‌ى خۆي‌دا زۆر باش نييه تا قسه له‌سه‌ر مافى مرۆڤ بكات.
جه‌عفه‌رى گوتيشى: "له عه‌ره‌بستان له گۆڕه‌پانه گشتييه‌كان و به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه سه‌رى مرۆڤ له جه‌سته‌ى جياده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى رێكخراوى داعش ده‌يكات".
باڵيۆزه‌كه‌ى سووريا، هه‌ريه‌ك له وڵاتانى قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان و توركياى به هاوكاريكردنى تيرۆر و گرووپه تيرۆريستييه‌كان و رێكخراوى داعش تۆمه‌تبار كرد.
نوێنه‌رى ئێرانيش له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌نگى له دژى بڕياره‌كه هه‌ڵبڕى و رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره جياكارى روون و ئاشكراى تێدايه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.