ساڵح موسليم "نيگه‌رانييه‌كانى" ئاشكرا ده‌كات
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتيك (په‌يه‌ده) له سووريا، نيگه‌رانه.
K24- قاميشلۆ:
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتيك (په‌يه‌ده) له سووريا، رايگه‌ياند، "پێويسته كوردى سووريا نوێنهرايهتييهكى ديارى سياسى و سه‌ربازييان له‌و كۆنگره‌يه‌دا هه‌بێت، كه بڕياره عه‌ره‌بستانى سعوودييه بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ئه‌نجاميبدات".
بڕياره له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا، له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه كۆنگره‌يه‌ك بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ئه‌نجام بدرێت.
حكومه‌تى عه‌ره‌بستان ده‌ستيكردووه به پهيوهنديكردن به‌و گرووپ و رێكخراوانه‌وه كه به‌رهه‌ڵستكارى سووريان.
هه‌ندێك گرووپ و رێكخراوى نه‌يارى به‌شار ئه‌سه‌د نيگه‌رانن، له ئه‌گه‌رى پهراوێزخستنيان.
پارتى يه‌كێتى ديموكراتيك، يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى به "نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ره‌وشه‌كه" و مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه به پاساوى "نه‌رمى نواندن له به‌رامبه‌ر رژێمى سووريا" له ئاينده‌ى سووريادا رۆڵى په‌راوێز بخرێت.
ساڵح موسلم، هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده، رايگه‌ياند، "تا ئێستا حزبه‌كه‌ى هيچ داوايه‌كى فه‌رمييان بۆ به‌شداريكردن له‌و كۆنگرهيهى عه‌ره‌بستان به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه".
گوتيشى: "ئه‌وان چاوه‌ڕێن له ميانهى به‌شداربوونى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى نيشتيمانى كه له ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا پێكهاتووه، بانگهێشتى كۆنگره‌كه بكرێن".
ساڵح موسليم گوتيشى: "گرنگه باڵى سه‌ربازى گرووپ و رێكخراوه سياسييه‌كانيش به‌شدارى بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوايكرد، "رێگه بدرێت هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه هاوپه‌يمانێتييه‌كى سه‌ربازى نوێيه و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان تێيدا به‌شدارن و له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هاوكارى ده‌كرێت، به‌شدارى كارايان پێبكرێت له كۆنگره‌كه‌دا".
هاوسه‌رۆكى پهيهدا، له لێدوانێكيدا بۆ رۆيته‌رز، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌وان هاوبه‌شى سهرهكيين له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و داعش له سووريا".
ئه‌وه‌شى گوت: "هێزه‌كانى په‌يه‌ده، ناوچه‌يه‌كى فراوانيان له ژێر ده‌ستى رژێم و چه‌كدارانى داعش و گرووپ و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان رزگار كردووه و پێويسته ببنه به‌شێكيش له پرۆسه‌ى سياسى".
سه‌باره‌ت به هاوپه‌يمانێتييه نوێيه‌كه‌يان، رايگه‌ياند، "ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه ده‌سته‌به‌رى پڕۆژه‌ى داهاتووى سووريايه".
هه‌روه‌ها روونيشيكردووه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر بانگهێشتى نوێنه‌رانى سووپاى سوورياى ئازاد بكرێت، ئه‌وا؛ پێويسته بانگهێشتى يهكينهكانيش بكرێت، كه ناوچه‌يه‌كى فراوانيان له ژێر كۆنترۆڵدايه و لايه‌نێكى سه‌ره‌كى ململانێكانى ناو سووريان له دژى داعش و رژێم".
سه‌باره‌ت به توركيا، ساڵح موسليم رايگه‌ياند، "توركيا ده‌يه‌وێت مێزه‌كه هه‌ڵگێڕێته‌وه و ئه‌و نايه‌وێت ململانێكانى سووريا به‌ره‌و ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ر و رێگه‌چاره‌ى سياسى هه‌نگاو بنێن و پيلانى داناوه بۆ له‌باربردنى هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى سياسيى".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه نيگه‌رانيين له‌وه‌ى رووده‌دات، به تايبه‌تى ئه‌و ره‌وشه‌ى به هۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆكه رووسياييه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه و له‌و بڕوايه‌داين توركيا هاوكارى ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كانى سووريا ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌و رێكخراوانه‌ى توركيا هاوكارييان ده‌كات، ساڵح موسليم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، "رێكخراوه‌كانى داعش و به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده و گرووپه‌كانى ئه‌حرارى شام و چه‌ندين گرووپى ديكه هه‌ن كه توركيا هاوكارييان ده‌كات و هه‌موو شتێكيش روونه له به‌ر چاوان دياره".