كه‌نه‌دا مافى په‌نابه‌رى به‌خشييه كه‌سوكارى ئالان كورديى
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى گيانله‌ده‌ستدانى له ئاستى جيهاندا كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.

K24 – تۆرينتۆ:
حكومه‌تى كه‌نه‌دا، مافى په‌نابه‌رى به‌خشييه كه‌سوكارى ئالان كوردى، كه بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى گيانله‌ده‌ستدانى له ئاستى جيهاندا كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
كه‌ناڵى سى بى سى كه‌نه‌دايى، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 27ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، بڵاويكرده‌وه، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى به كه‌سوكارى ئالان كوردى به‌خشييوه.
تيما كوردى، هاوسه‌رى مامى ئالان كوردى، كه له نزيك فانكۆفرى خۆرئاواى كه‌نه‌دا ده‌ژى رايگه‌ياند، فه‌رمانگه‌ى كۆچى كه‌نه‌دا ئاگاداريان كردووه‌ته‌وه، كه ره‌زامه‌ندييان ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر به‌خشينى مافى په‌نابه‌رێتى به پێنج له كه‌سوكارانى ئالان كوردى.
سه‌باره‌ت به‌و پێنج كه‌سه‌ش گوتى: مافى په‌نابه‌رێتى ده‌به‌خشرێته هه‌ريه‌ك له مام و مامۆژن و پێنج منداڵه‌كه‌يان.
كه‌ناڵه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ى كۆچى كه‌نه‌دا ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و خزمانه‌ى ئالان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
بڕياره ئه‌م هه‌فته‌يه كه‌نه‌دا چه‌ند گه‌شتێكى ئاسمانى رێكبخات بۆ گواستنه‌وه‌ى 10 هه‌زار په‌نابه‌رى سووريايى كه مافى په‌نابه‌رێتييان له‌و وڵاته پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها بڕياره له كانوونى دووه‌م و شوباتى داهاتووشدا 15 هه‌زار په‌نابه‌رى ديكه وه‌ربگيرێن.
پێشتر حكومه‌تى كه‌نه‌دا ره‌تيكردبوويه‌وه مافى په‌نابه‌رێتى به خێزانه‌كه‌ى ئالان بدات.
عه‌بدوڵڵا كوردى، باوكى ئالان، رايگه‌ياندووه، ره‌تكردنه‌وه‌ى داواى خێزانه‌كه‌ى له لايه‌ن كه‌نه‌داوه زۆر نيگه‌رانى كردبوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ست به گۆڕانكارى له بۆچوونى به‌رامبه‌ر به كه‌نه‌دا ده‌كات.