له كه‌نه‌داوه بۆ گرێسپى، "پڵنگى خۆر" ياده‌وه‌رييه‌كانى ده‌گێڕێته‌وه
"پڵنگى خۆر" ته‌مه‌نى 46 ساڵه و له ئازارى رابردووه‌وه روويكردووه‌ته سووريا .
K24 – قاميشلۆ:
ئه‌و كه‌نه‌داييه و يه‌كێكه له‌و ده‌يان بيانيانه‌ى ده‌يانه‌وێت له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل شه‌ڕ له دژى چه‌كدارانى داعش بكات. ناوى حه‌نا بوهمانه و لاى ژنه گه‌ريلاكان به پڵنگى خۆر به‌ناوبانگه.
"پڵنگى خۆر" ته‌مه‌نى 46 ساڵه و له ئازارى رابردووه‌وه روويكردووه‌ته سووريا بۆ ئه‌وه‌ى له ناو يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان، ناسراو به "يه‌په‌ژه" دژى داعش شه‌ڕ بكات.
بوهمان، ده‌ڵێت: "تێكشكاندنى داعش زۆر ئاسانتره له‌وه‌ى مه‌زنده ده‌كرێت".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و رێكخراوه، هاله‌يه‌كى ميديايى بۆ درووستكراوه و قه‌باره‌ى چه‌ندبار له رێگه‌ى پڕوپاگه‌نده‌وه گه‌وره كراوه.
راپۆرته خۆرئاواييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌يان هه‌زار چه‌كدارى خۆرئاوايى چوونه‌ته ريزى داعش و كار بۆ ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن.
بوهمان له گفتوگۆيه‌كيدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى "بيزنس ئينسايده‌ر"دا ده‌ڵێت: "ژماره‌يان به‌و قه‌باره‌يه نييه كه باس ده‌كرێت، ئه‌وان كاتێك رووبه‌ڕووى به‌رگرييه‌كى سه‌خت ده‌بنه‌وه ناچار ده‌بن رابكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆرينه‌ى چه‌كدارانى داعش تێكشكاوون و له ناخه‌وه رووخاون".
بوهمان، له شارى فانكۆڤه‌رى كه‌نه‌داوه، جانتاى پێچاوه‌ته‌وه و روويكردووه‌ته عێراق. دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له ماڵێكى پارێزراودا، سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له ديجله بپه‌ڕێته‌وه و خۆى بگه‌يه‌نێته رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووريا)، بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به گه‌ريلاكانه‌وه بكات.
كاتێك گه‌يشتووه‌ته ناو گه‌ريلاكان، سه‌ره‌تا وه‌ك چه‌كدار چه‌كى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌ندێك ئه‌ركى مه‌ده‌نى و نا سه‌ربازى پێسپێردراوه. به‌ڵام هه‌ر زوو چه‌كى له شان كردووه و روويكردووه‌ته به‌ره‌كانى شه‌ڕ.
پڵنگى خۆر، باسى خۆى ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، له حوزه‌يرانى رابردوودا به‌شدارى شه‌ڕى زۆر سه‌ختى كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه گه‌ريلاكانييدا رووبه‌ڕووى داعش بووه‌ته‌وه.
رۆژێكى گه‌رمى حوزه‌يرانى رابردووى باش له ياده، كه له‌گه‌ڵ پێنج له هه‌ڤاڵه‌كانييدا شه‌ڕێكى سه‌ختيان له دژى داعش كردووه.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شده‌كات، چۆن داعشيان ناچار كردووه، له شارى گرێ سپى رۆژئاواى كوردستان بچێته ده‌ره‌وه و دواى شه‌ڕێكى سه‌خت سه‌ركه‌وتنيان به سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه.
له شه‌ڕى گرێ سپييدا، پڵنگى خۆر، هه‌ستى به نزيكبوونه‌وه‌ى مه‌رگ كردووه و ده‌ڵێت: "فيشه‌كێكى قه‌ناس به نزيك سه‌رمدا تێپه‌ڕى، هه‌ستم به نزيكى مه‌رگ كرد".
پڵنگى خۆر، دواى ئه‌زموونێكى ناوازه‌ى شه‌ڕ و مه‌يدانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه‌ى خۆى و نزيكه‌ى 13 كيلۆگرام كێشى كه‌ميكردووه.
دواى به‌سه‌ربردنى چه‌ند مانگێك له شاره‌كه‌يدا، جارێكى ديكه كه‌ڵكه‌ڵه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته‌وه سه‌ر رووبكاته‌وه رۆژئاواى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
له ئه‌يلولى رابردوودا، جارێكى ديكه "پڵنگى خۆر" چه‌كى كردووه‌ته‌وه شان و تا ئێستا له‌ناو هه‌ڤاڵه‌كانييدا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئه‌و زۆر شانازى به‌و كه‌سانه‌وه ده‌كات، كه روو له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژ به داعش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "له‌و بڕوايه‌دام، ئێمه كارێكى باش ده‌كه‌ين، خراپه‌كارى له‌ناوده‌به‌ين و يارمه‌تى ئه‌وانه ده‌ده‌ين كه ئاواتيان له‌ده‌ستداوه".