يه‌په‌گه‌: توركيا 23 جار بۆردومانى كردووين

سوپای توركیا بەچەكی قورس ھێرشیكردووه‌تە سەر ناوەندەكەیان لە رۆژئاواى كوردستاندا.

K24 – قاميشلۆ‌:

یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، رایگەیاند، سوپای توركیا بەچەكی قورس ھێرشیكردووه‌تە سەر ناوەندەكەیان لە گوندی یابیسی سەر بە گرێ سپی له‌ رۆژئاواى كوردستاندا.

لە راگەندراوێكیاندا یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، روونيكردووه‌ته‌وه‌، له‌ رۆژى 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015ه‌وه‌ تا 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، توركیا 23 جار باره‌گاكانى يه‌په‌گه‌ى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیاى بۆردومانكردووه‌.

بەگوێرەی راگەیه‌ندراوەكە، ھێرەشەكەی سەر گوندی یەبیسێ زيانى  گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

گوندی یەبیسێ لەدووری  5كیلۆمەترە لە شاری گرێ سپی له‌ رۆژئاواى كوردستان و له‌ ژێر كۆنترۆڵى گه‌ريلاكانى يه‌په‌گه‌دايه‌.