زانایه‌كی كورد ئۆبامای سه‌رسامكرد
، به هۆى داهێنانهكانييهوه بووه‌ته جێى بايه‌خى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما.
K24 ـ واشنتن:
ره‌فاعی حه‌مو داهێنه‌رێكی په‌نابه‌ری كوردی سووریایه له ئه‌مریكا، به هۆى داهێنانهكانييهوه بووه‌ته جێى بايه‌خى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما.
ئه‌و داهێنه‌ره تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بووه و له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی رژێمی سووریا هاوسه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له كچه‌كانی و پێنج كه‌سی دیكه له كه‌سوكاری له‌ده‌ستداوه و وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه.
ره‌فاعی حه‌مو له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی له داهێنانه نوێیه‌كانی كردبوو كه بریتیین له بیرۆكه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌ك كه توانای ده‌بێت 48 كاتژمێر بمێنێته‌وه له ئاسمان به‌بێ سوته‌مه‌نی، هه‌روه‌ها داهێنانی ئامێرێك بتوانێت پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه بكات به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله روودانی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ره‌فاعی حه‌مو كرد ئاماده‌بێت له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ئه‌و زانایه‌ی به سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مریكای له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا چه‌ندین لێدوانی دژ به په‌نابه‌رانی هه‌یه به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی وڵاتی سووریا.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی