ره‌فاعی حه‌مۆ: كورده‌كانی سووریا له‌ناو كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌دان
ره‌فاعی حه‌مۆ ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی له سووریاوه گه‌یشته ئه‌مریكا و بانگهێشتی دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاتهكرا
K24 ـ واشنتۆن:
ره‌فاعی حه‌مۆ ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی له سووریاوه گه‌یشته ئه‌مریكا و بانگهێشتی دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاتهكرا، له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، كورد له سووریا رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی راسته‌قینه بووه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لحوڕه، ره‌فاعی حه‌مۆ گوتی: "هاووڵاتیانی ناوچه كوردنشینه‌كان له سووریا له نێوان ئابڵوقه‌ی رژێمی سووریا، چه‌كدارانی داعش و ده‌وڵه‌تی توركيادا به كاره‌ساتێكی راسته‌قینه تێپه‌ڕده‌بن".
سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ئه‌و داهێنه‌ره‌ی كورد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، شانازیيهكی گه‌وره‌یه بۆ به‌شداربوونی له‌و بۆنه‌یه له روانگه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه.
هه‌روه‌ها هیوای خواست ئاماده‌بوونی له كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ گوێگرتن له وتارێكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدارییه‌كی به‌كۆمه‌ڵ دروست بێت بۆ هه‌ستكردن به مه‌ینه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له سووریا.
ره‌فاعی حه‌مۆ باوكی جوتیار بووه. خۆی ماوه‌یه‌ك كرێكاربووه تاكو كۆلیژی ته‌واوكردووه، به‌هۆی رووداوه‌كانی سووریا وه‌كو په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته توركیا و دواتر ئه‌مریكا، ئه‌و داهێنه‌رێكی كورده و چیرۆكی ژیانی و له‌ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بووه جێگه‌ی سه‌رنجدانی ئه‌مریكییه‌كان و كۆشكی سپی ئه‌و وڵاته بۆ دوایین وتاری ئۆباما بانگهێشتی كرد.