هۆڵه‌ندا.. شه‌ڕڤانێك به تۆمه‌تى كوشتنى چه‌كدارانى داعش ده‌ستگيركرا
به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى به‌شداريكردووه له كوشتنى چه‌كدارانى داعش
K24- ئه‌مسته‌ردام:
هێزه ئه‌منييه‌كانى هۆڵه‌ندا، سه‌ربازێكى پێشووى ئه‌و وڵاته‌يان ده‌ستگيركرد، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى به‌شداريكردووه له كوشتنى چه‌كدارانى داعش، ئه‌و كاته‌ى له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، شه‌ڕڤان بووه.
دواى ده‌ستگيركردنى، هێزه ئه‌منييه‌كان، ئه‌و سهربازهيان ئازاد كردووه، كه ته‌مه‌نى 47 ساڵه و پاسه‌پۆرت و بهڵگهنامهكانيان لێ زه‌وت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى چيديكه نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
داواكارى گشتيى هۆڵه‌ندا، رايگه‌ياندووه، به گوێره‌ى ياساى وڵاته‌كه‌ى، جگه له چه‌ند حاڵه‌تێكى تايبهتيى، نابێت په‌نا بۆ چه‌ك ببرێت.
داواكارى گشتيى ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر يه‌كێك چه‌كدارێكى سه‌ر به "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" بكوژێت، به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتنيى به ئه‌نقه‌ست، دادگاييده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده هۆڵه‌ندا ئه‌ندامه له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، به‌ڵام داواكارى گشتيى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياندووه، ئه‌و پرسه جياوازه و به گوێره‌ى ياسا نابێت به ده‌ستپێشخه‌رى تايبه‌تى كه‌س بڕواته سووريا بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش، ئه‌وه جياوازه هۆڵه‌ندا سه‌ربازى به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ره‌وانه كردووه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: "بوونى يه‌كه‌كانى سوپاى هۆڵه‌ندا له عێراقدا بۆ هاوكاريكردنى كورده‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له ژێر چه‌ترێكى ياسايدايه و له سه‌ر داواى عێراق بووه".
به گوێره‌ى ياساى هۆڵه‌ندا، ئاشكراكردنى ناوى ئه‌و سه‌ربازه‌ى پێشووى هۆڵه‌ندا قه‌ده‌غه‌يه.
داواكارى گشتيى ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو، به‌دواداچوونى زياتر بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و له ورده‌كارى چالاكييه‌كانى ئه‌و هاووڵاتييهيان له سووريا ده‌كۆڵنه‌وه پێش ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى دادگاى بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى بى بى سى، نزيكه‌ى 100 هاووڵاتى خۆرئاوايى بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش په‌يوه‌ندييان به ريزه‌كانى يه‌په‌گه‌وه كردووه له سووريادا.
هه‌ندێك له‌و شه‌ڕڤانانه كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه ده‌بنه‌وه.