رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان .. ئه‌مریكا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان داده‌مه‌زرێنێت
جه‌نگی داعش له عێراق و سووریا و گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مژاری رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه
K24 ـ هه‌ولێر:
جه‌نگی داعش له عێراق و سووریا و گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی رۆژانه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیمارات هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: له چوارچێوه‌ی جه‌نگی دژی داعش، ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له سووریا داده‌مه‌زرێنێت. به‌گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته كانتۆنی جزیره له رۆژئاوای كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه رۆژنامه‌كانی میسر بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ عێراق و سوپاكه‌ی له جه‌نگی دژی داعش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری كردووه، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی سیسی له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی هات له وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبێدی.
له‌باره‌ی جه‌نگی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دانیشتوانی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه و ناوچه‌كانی دیكه گرنگترین به‌ربه‌رستن له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه رێژه‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی مه‌ده‌نی له‌ناوچه جیا جیاكانی رومادی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ماون كه له‌سه‌روی پێشبینی كردنه.
ماڵپه‌ڕی میسری عه‌ره‌بی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (نوێنه‌ری حزبێكی كوردی ده‌ڵێ: ئێمه به‌م نزیكانه نیازی جیابوونه‌وه‌مان هه‌یه له عێراق) به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، مه‌لا یاسین نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆڕێكدا له سه‌نته‌ری میسر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی رایگه‌یاندووه "وه‌كو كورد ئه‌وان هۆكارنین بۆ دابه‌شبوونی عێراق به‌ڵام مێژوو ناگه‌ڕێته‌وه دواوه" ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، مه‌لا یاسین بۆچوونی خۆی خستۆته ڕوو له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق.