كۆبانێ: مینه‌كانی داعش سه‌دان هاووڵاتیان كردووه‌ته قوربانی
"هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاریكاربن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان"
K24 – كۆبانێ:
دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، سه‌دان مین به‌جێماون كه چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه دایانناونهتهوه.
به‌هۆی مینه چێنراوه‌كانی داعش سه‌دان هاووڵاتی كۆبانێ بوونه‌ته قوربانی، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌سانێك له شاره‌كه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن رێنمایی بده‌نه خه‌ڵك و هاووڵاتیان له شوێنی چاندنی مینه‌كان دوورخه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆی كانتۆنی كۆبانێش داوای له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، كار بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه بكه‌ن كه له ده‌وروبه‌ری كۆبانێدا هه‌ن.