ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له قاميشلۆ روويدا
له ناوه‌ڕاستى شارى قاميشلۆ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و له ئاكامدا دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سى ديكه بريندار بوون.
K24 – قاميشلۆ:
له ناوه‌ڕاستى شارى قاميشلۆ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و له ئاكامدا دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سى ديكه بريندار بوون.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له نزيك چێشتخانه‌ى بابولحاڕه، له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه، دوو هاووڵاتيى گيانيان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كه‌سى ديكه بريندار بوون.
په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى پايسكيلێكه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، دواى ته‌قينه‌وه‌كه، هه‌ندێك ناكۆكيى له نێوان هێزه‌كانى ئاسايشى خۆرئاواى كوردستان و ميليشياى سۆتۆرۆى نزيك له رژێمى به‌عسى سووريا روويداوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئاسايشى خۆبه‌ڕێوبه‌رى توانيان له ناوچه‌ى ته‌ل حيمس له ده‌وروبه‌رى قاميشلۆ باندێكى تاوانكارى ده‌ستگير بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و پاره و كه‌لوپه‌لانه‌ى له خه‌ڵكيان بردبوو، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانيان.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى ئاسايش له شاره‌كه رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چوار كه‌سيان ده‌ستگير كردوون، كه كرده‌وه‌ى تاوانكارييان له دژى خه‌ڵك ئه‌نجامداوه.