كۆبانێ دوای ساڵێك له رزگاركردنی
ئه‌و شاره بووه سومبولی به‌رخودان و خۆڕاگری
K24 – كۆبانێ:
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر رزگاركردنه‌وه‌ی كۆبانێ، تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24 له راپۆرتێكدا ساته‌كانی به‌رخودان و رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه دێنێته‌وه یاد.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشكخراوه‌ته سه‌ر بارودۆخی شاره‌كه به گشتی، هه‌روه‌ها هاووڵاتیان باس له ساته‌وه‌ختی شه‌ڕ و ئاواره‌بوونیان له شاره‌كه‌یاندا كردووه.
له ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر2014 داعش به چه‌كی قورس هێرشیكرده سه‌ر كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان، هه‌رچه‌نده 80% شاره‌كه‌ی داگیركرد، به‌ڵام به‌رخودانی شه‌ڕڤانان به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانرا به‌رگری له‌شاره‌كه بكرێت و ته‌واوی شاره‌كه له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2015 رزگاربكرێته‌وه.