به‌شداری كورد له كۆنگره‌ی جنێڤ
3 كورد به‌شدارن هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به‌لایه‌نێكه
K24 – جنێڤ:
بڕیارە سێ كه‌سایه‌تی كورد به‌شداری له دانووستانه‌كانی كۆنگره‌ی جنێڤدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ر به لایه‌نێكه و به ناوی شاندی كوردەوە به‌شدارنین.
بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆنگره‌ی جنێڤ ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات، به‌ڵام بۆ بیست ونۆی ئەم مانگە دواخرا، چونكە ڕووسیا ده‌یه‌وێت په‌یه‌ده‌ش به‌شداری له دانووستانه‌كاندا بكات، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.