سایكس و پیكۆ دوای مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌كه چی‌یان لێهات؟
چیی ده‌زانی له باره‌ی سایكس و پیكۆ؟

K24 - هه‌ولێر:
سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا، دوو كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ربازی، به پلانێكی تۆكمه و نهێنی، سنووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستییان به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا دابه‌شكرد، كه ناوچه‌كه، وه‌ك ناوچه‌ی جێماوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان بوو، له‌كاتی دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتیشدا، زۆر نه‌ته‌وه پرسییان پێ نه‌كرا و بێ ئاگابوون له چاره‌نووسییان، وه‌كو كورد.
كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م، مارك سایكس-ی ئینگلیز و دووه‌میشیان، جۆرج پیكۆی فه‌ره‌نسی بوو.
ئه‌و دوو كه‌سه پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی رێككه‌وتنامه به‌ناوبانگه‌كه‌یان بوون، سایكس له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا كۆچی دواییكرد، پیكۆش له دوای ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
مارك سایكس، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی ئینگلیز بوو، به یه‌كێك له خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌رستۆكراتییه‌كانی یۆركشایه‌ری ئینگلته‌را داده‌نرێت.
سایكس له ته‌مه‌ن 39 ساڵیدا، به هۆی نه‌خۆشی "ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی" گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ر له كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، ئه‌وروپای گرته‌وه و زیانه‌كانی زۆر له جه‌نگه‌كه زیاتربوون، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
عه‌قید سایكس، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سووریا، تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوو، به گوێره‌ی راپۆرتی رادیۆی بی بی سی به‌ریتانی، له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی فه‌ره‌نسا، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له دانوستانه‌كانی ئاشتی گیانی له‌ده‌ستدا، كه له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له ساڵی 1919 به‌سترابوو.
سايكس به‌وه ناسرابوو، كه جگه له زمانی ئینگلیزی، چه‌ند زمانێكی ره‌وانی ده‌زانی، وه‌كو عه‌ره‌بی، توركی و فه‌ره‌نسی، به‌هه‌ریه‌ك له‌و زمانانه‌ش چه‌ند كتێبێكی نووسیوه، وه‌كو "دار الاسلام" و "رحله فی الولایات العثمانیة الخمس".
دوای مردنیشی، بیره‌وه‌رییه‌كانی بره‌وێكی زۆری له‌سه‌ر بوو و رۆڵێكی سه‌ره‌كی له شیكردنه‌وه‌ی سیاسی، مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ها رۆڵێكی سه‌ره‌كی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا گێڕا.
له ساڵی 2007، نه‌وه‌كانی رێگه‌یان به پزیشكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ جه‌سته‌ی بكه‌ن و چه‌ند سامپڵێكییان بۆ توێژینه‌وه له جه‌سته‌ی وه‌رگرت، هه‌رچه‌نده ته‌رمی سایكس، له تابووتێكی كانزایی هه‌ڵگیرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی".
هه‌رچی جۆرج پیكۆى فه‌ره‌نسییه، له ساڵی 1870، له پاریس له دایكبوو، له 1951یش هه‌ر له‌وێدا كۆچی دواییكرد، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له لكاندنی ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌بوو بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا و دامه‌زراندنی ئینتیداب له سووریا.
پیكۆ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا به‌ده‌ست هێنابوو و وه‌ك پارێزه‌رێك له دادگای به‌رایی پاریس له ساڵی 1893 كاری ده‌كرد، دواتر په‌یوه‌ندی به سلكی دیپلۆماسی فه‌ره‌نساوه كرد و له ساڵی 1896 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ت دامه‌زرا.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره فه‌ره‌نسییه، ماوه‌یه‌ك له بیجینگی پایته‌ختی چین، وه‌كو كۆنسوڵ ده‌ستبه‌كاربوو و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌وێ مایه‌وه، دواتر بووه باڵیۆزی گشتی وڵاته‌كه‌ی له به‌یرووتى پایته‌ختی لوبنان، به ماوه‌یه‌ك كه‌م به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانيی یه‌كه‌م.
یه‌كێك له‌وانه‌بوو، كه پێداگیری له‌سه‌ر ئینتیدابی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد له سووریا و لوبنان، كه له رێككه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، دواتر وه‌ك نێردراوی سامی له ساڵانی 1917-1919 له وڵاتانی فه‌له‌ستین و سووریا دیاریكرا.
دواى سالأى 1919 و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی "سایكس-پیكۆ"، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی جێهێشت و بووه نێردراوی سامی كۆماری فه‌ره‌نسا له بوڵگاریا, دواتریش وه‌ك دیپلۆماتكارێكى وڵاته‌كه‌ی, نوێنه‌رایه‌تی له ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی دیكه كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌رژه‌نتین.
ساڵی 1951، به‌ر له خانه‌نشینبوونی و له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا، له پاریس پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كۆچی دواییكرد.

مارك سایكس

جۆرج پیكۆ