چیرۆكی تێكشكاندنی داعش له لایهن پێشمهرگهوه
له فهرماندهیی سهفین (20) پێشمهرگه شههیدبوون

K24 - ههولێر:
فەرماندەیی سەفین، لە شەڕی داعشدا رۆڵێكی كاریگەری بینییو توانی چەندین ناوچە لەدەست داعش ئازاد بكاتەوە، ئێستا ئەم تۆپانەی داعش لە دوای خۆی بەجێیھێشتن، لە بارەگای فەرماندەییەكە وەك رەمزی بەرگری و سەركەوتن دانراون، پێشمەرگەكان رایانگهیاند، كاتیك دەمانبینی سەرۆك بارزانی خۆی لە نزیكەوە سەرپەرشتی شەڕەكان دەكات، ورەمان بەرز دەبوو و خۆمان فیدای خاكی كوردستان دەكرد.
فەرماندەیی سەفین باس له رۆڵیان لە شەڕی داعش ههبووه، ھەر لەگەڵ چوونت بۆ ناو بارەگاكە، تۆپێكی پاشماوەی داعش دەكەوێتە بەرچاوت، كە ھێزەكە ئەوكات توانیویانە دەستی بەسەردابگرن، تۆپەكە بە غاز كاردەكات و ھەر لەگەڵ تەقینیدا كارەسات درووست دەكات، فەرماندەی فەرماندەیی سەفین ھەموو باسی رۆژانی شەڕی داعش كرد روونیكردهوه، داعش ھێزێكی دڕندە بوو، بەڵام پێشمەرگە ئازایانە تێكیشكاند.
ئەم پێشمەرگانە ھەرئەوانەن، كە رۆژانێك دژ بە داعش لە سەنگەردا بوون و بەرگرییان لە خاكی كوردستان دەكرد، ئێستا بەدەم قسەكردن و بینینی ئەم تۆپەوە رۆژانی سەختی بەرگرییان دێتەوە یاد، بەتایبەت كە ھەندێكییان لە شەڕەكەدا بریندار بوون.
فەرماندەیی سەفین لە شەڕی داعشدا (20) شەھید و زیاتر لە (177) برینداری قوربانی خاكی كوردستان كرد، كۆی گشتی قوربانیانی ھێزی پێشمەرگەش لە شەڕی داعش زیاترە لە ههزار و (700) شەھید و سەروو (10) ھەزار بریندار. بۆیە ئەوەی ھەرێمی كوردستانی لە شەڕی داعش پاراست، ورە و خوێنی ھێزی پێشمەرگە بوو.
د.ی