عێراق لیژنەیەک بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان پێکدەھێنێت

عێراق 24 كێڵگەی ھاوبەشی ھەیە

كێڵگەی نەوتی
كێڵگەی نەوتی

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لە پەرەپێدان بە كێڵگە ھاوبەشەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی زیانێكی ئەوتۆیان نەكردووە، بەڵكو بە پێچەوانەوە توانراوە پەرە بەو كێڵگە نەوتیانە بدرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لیژنەیەكی تایبەتیان بۆ پەرەپێدان بە كێڵگە ھاوبەشەكانیان،  لەگەڵ كوه‌یت و ئێران پێكھێناوەو لەگەڵ لایەنی كوه‌یتیش ھەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام لەگەڵ لایەنی ئێرانی ھێشتا نەگەیشتووەتە ھەماھەنگییەكی ئه‌وتۆ بۆ پەرەپێدان بەو كێڵگە ھاوبەشانە.

كێڵگەی مەجنوون گەورەترین كێڵگەی ھاوبەشی عێراق و ئێرانه‌، لەم قۆناغەشدا عێراق 40 بیری ھەڵكەندووەو ھەوڵیش دەدرێت  600 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرھەم بێنن.

عێراق لەگەڵ ھەریەك لە ئێران و كوەیت و سوریا، 24 كێڵگەی ھاوبەشی ھەیە.