پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه مووسڵ و شنگال
K24- نه‌ینه‌وا:
پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مووسڵ و شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن.
لقی 14ی پارتی له شاری مووسڵ ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا بگه‌ڕێته‌وه و جارێكی دیكه باره‌گاكانی له‌و شاره و ده‌وروبه‌ری بكاته‌وه، به‌پرسی لقی پارتی له مووسڵ دووپاتیكرده‌وه: گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ناوچه‌كانیان، باوه‌ڕییه‌كی زیاتر لای ئه‌و ئاوارانه دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت كوردانی ئه‌و ناوچانه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوكات حكومه‌تی خۆجێییش له مووسڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌و شاره و ده‌ستپێكردنه‌وه به كاری سیاسی و رێكخراوه‌یی به مافێكی سروشتی پارتی ده‌زانێت، چونكه وه‌ك جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئیداری جه‌ختی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراق، هه‌موو لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاری رێكخراوه‌یی خۆی بكات.
له ناوچه‌كانی دیكه‌ی مادده‌ی 140ـیش، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووه، لەنێویاندا شنگال و زوممار و ناوچه‌كانی دیكه. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی لقی 17ی پارتی له شنگال جه‌خت ده‌كاته‌وه، دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا چارەنووسی ئەم ناوچانە یەکلایی ببێتەوە و دۆخەکەیان ئاسایی بکرێتەوە.
H.B