رێگای سەرەکی خەلیفان - بالیسان نۆژەندەکرێتەوە

سەرۆکی حکومەت رەزامەندی داوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رێگای نێوان خەلیفان – بالیسان، نۆژەندەکاتەوە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە کوردستان24ی راگەیاند "رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەڕاوەتەوە، تایبەتە بە نۆژەنکردنەوەی رێگای خەلیفان – بالیسان، کە رێگای دۆڵی بالیسان ناسراوە، ئەوەش یەکێکە لە داوا سەرەکیەکانی خەڵکی دەڤەرەکە".

بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن روونیکردەوە، نۆژەنکردنەوەکە بڕی سێ ملیار و 745 ملیۆن دیناری تێدەچێت.