رووسیا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می دژه مووشه‌كی (S- 500)ـه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
"توانای پێكاندنی ئامانجه‌كانی له بۆشایی ئاسمانیش هه‌یه.. تا ئێستا هیچ سیسته‌مێكی له‌و جۆره له جیهان بوونی نییه.. له یه‌ك كاتدا چه‌ند ئه‌ركێك جێبه‌جێ ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
یوری كنوتۆڤ، شاره‌زای بواری سه‌ربازیی رووسی رایگه‌یاند، سیسته‌می دژه مووشه‌كی نوێی رووسیا (S- 500) توانای پێكاندنی ئامانجه‌كانی له بۆشایی ئاسمانیش هه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه سه‌ربازییه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سیسته‌می دژه مووشه‌كی (S- 500) بێ هاوتا و فره ئه‌ركه و تا ئێستا هیچ وڵاتێكی جیهان نه‌یتوانیوه جۆره چه‌كێكی له‌مشێوه‌یه به‌رهه‌مبهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "سیسته‌می (S- 500) له دوو یه‌كه‌ی جیاواز پێكهاتووه، یه‌كه‌ی یه‌كه‌م دژه مووشه‌كه و دووه‌میش دژه فڕۆكه‌یه. یه‌كه‌ی دژه فڕۆكه كار له‌سه‌ر هه‌موو ته‌نه فڕیوه‌كان ده‌كات و چێوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی زۆر له‌وه فراوانتره كه سیسته‌می دژه مووشه‌كی (S- 400) جێبه‌جێی ده‌كات، واتا مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 600 كیلۆمه‌تر، له‌كاتێكدا مه‌ودای (S- 400) كه‌متره له 400 كیلۆمه‌تر. هه‌رچی یه‌كه‌ی دژه مووشه‌كه، توانای پێكاندنی ئه‌و ئامانجانه‌شی هه‌یه، كه خێراییان له خێرایی ده‌نگ زیاتره و ده‌توانێت ئامانجه نزیكه‌كانی بۆشایی ئاسمانیش بپێكێت، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له هیچ سیسته‌مێكی دژه مووشه‌كی گه‌ڕۆك له جیهان نییه. هه‌روه‌ك ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا كار له‌سه‌ر 10 ئامانجی بالیستی بكات".
سیسته‌می (S- 500) له كۆمه‌ڵێك رۆبۆت پێكهاتووه و به زیره‌كی ده‌ستكرد كارده‌كات، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌توانایدایه جیاكاری له‌نێوان ئامانجه‌كاندا بكات (دۆست یان دوژمن) و ده‌توانێت مه‌ترسیدارترین ئامانج و جۆری مووشه‌ك و شوێنی هه‌ڵدانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان و ئاشكرا بكات. هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌ژێر كۆنترۆڵی مرۆڤدایه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ركه به‌ده‌ست به‌كاربخرێت.
به‌گوته‌ی كنوتۆڤ، جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه، چونكه خێرایی ئامانجه‌كان له خێرایی ده‌نگ زیاتره و به خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئاراسته ده‌كرێن و مرۆڤ ناتوانێت به‌دوای بكه‌وێت. هه‌روه‌ك ئه‌و سیسته‌مه توانای پارێزگاریكردن له سه‌رانسه‌ری خاكی رووسیای هه‌یه. واتا ده‌كرێت ببێته چه‌ترێكی به‌رگری ئاسمانی و له‌توانایدایه به‌شێوه‌یه‌كی متمانه پێكراو پارێزگاری له رووبه‌رێكی زۆر فراوان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌كرێت سیسته‌می (S- 500) ببێته سیسته‌مێكی سه‌ره‌كی به به‌راورد له‌گه‌ڵS-400 و S-350 Vityaz و S-300 و كۆمه‌ڵه‌ی بانتسێر، و گه‌وره‌ترین به‌های ئه‌و سیسته‌مه، توانای دژه مووشه‌كییه‌كه‌یه‌تی، كه ده‌توانرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌و شارانه دابنرێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئیداریی گرنگیان لێیه. هه‌روه‌ك ده‌كرێت له رێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه پارێزگاری له پێگه سه‌ره‌كییه‌كانیش بكرێت، واتا سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانیی مووشه‌كییه و توانای پارێزگاریكردنی له ته‌واوی خاكی رووسیا هه‌یه".
شاره‌زا سه‌ربازییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بتوانێت سیسته‌مێكی هاوتای (S- 500) دروست بكات، پێویسته ژماره‌یه‌ك سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی له یه‌ك ئه‌ركدا كۆ بكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بتوانن له هه‌مان ئاست كار له‌سه‌ر ئامانجه داینامیكیی ئاسمانی و بالیستی بكه‌ن، ده‌بێت سیسته‌می زه‌مینییAegis Ashore یانیش كۆمه‌ڵه‌ی THAAD له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی پاتریۆت به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش تێچووی زۆره و زۆریش كارامه نییه، چونكه كاری كۆمه‌ڵه‌ی THAAD ته‌نها له كه‌رتێكی دیاریكراودایه و بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له كه‌رتی هه‌ڵدانی مووشه‌كدا بكرێت، پێویسته ئاراسته‌ی هه‌ڵدانه‌كه به ئاراسته‌ی راست بگۆڕدرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ده‌كرێت سیسته‌می دژه مووشه‌كیی (S- 500) له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی دیاریكراودا جێگیر بكرێت، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگه بۆ سیسته‌می مووشه‌كیی دژه فڕۆكه، هه‌روه‌ك ده‌توانێت له ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان ئاشكرا بكات، بۆیه پێویسته له ماوه‌ی كه‌متر له 5 خوله‌ك، شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان بگۆڕدرێت، به پێچه‌وانه‌وه، پێگه مووشه‌كییه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا رووبه‌ڕووی مووشه‌كبارانێكی چڕ و پڕ ده‌بێته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له دوو رۆژیش ژه‌نه‌راڵ سێرگی كاراكایێڤ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی مووشه‌كی ستراتیژی رووسیا گوتی: مووشه‌كی كیشوه‌ربڕی "سارمات"، كه به‌مدواییانه تاقیكرایه‌وه، توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه، كه خێراییان زۆر له خێرایی ده‌نگ زیاتره.
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مووشه‌كی سارمات له‌توانایدایه "ئه‌و ئاوێته كیمیاییه خڵیسكێنه‌رانه هه‌ڵگرێت، كه خێراییان له خێرایی ده‌نگ زیاتره" له جۆری "ئاڤانگارد"، كه به‌گوته‌ی خۆی، خێرایی 27 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه و ده‌شتوانێت خۆی له رێگه‌ی سیسته‌مه دژه مووشه‌كه‌كان لابدات و توانای بڕینی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری باكوور و باشووری هه‌یه و هیچ سیسته‌مێكی دژه مووشه‌كیش ناتوانێت رێگریی لێ بكات و توانای هه‌ڵگرتنی زیاتر له 10 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه.
H.B