باجی گومرگی لەسەر 171 کاڵای هەمەجۆر کەمکرایەوە
كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها و ره‌سمی گومركی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی رۆژانه بڕیاری لێدرا
K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی خۆراک، باجی گومرگی لەسەر 171 کاڵای جۆراوخۆر کەمکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی، بڕیاردرا به چاوخشاندنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها و ره‌سمی گومركی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی رۆژانه، كه بریتین له 171 كاڵای جۆراوجۆر.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی جیهان، رێکاری پێویستی گرتەبەر بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، ئەویش بە کەمکردنەوەی بەها و رەسمی گومرگی.