دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی پەسەند نەکرا
K24 - هەولێر:
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی پەسەند نەکرا.
خدر مەنتک، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەکۆی 235 پەرلەمانتار تەنیا 13 پەرلەمانتار دەنگیان بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوە.
ئاماژە بەوەشدرا، 222 پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەکەیان رەتکردەوە و بەوهۆیەوە پەسەند نەکرا.
له دانیشتنی دووه‌مدا ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرایه‌وه و په‌رله‌مانتاران (موحسن مه‌نده‌لاوی، هاشم حسێنی، باسم خه‌شان) خۆیان بۆ پۆسته‌كه كاندیدكرد و له‌كۆتاییدا (موحسن مه‌نده‌لاوی) بووه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.