سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال و داخستنی دۆسیيه‌ی ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ غولام محه‌ممه‌د ئیسحاق، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێی كاری زیاتر له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی ناو رێككه‌وتنی شنگال و په‌له‌كردن له دروستكردنی خانووی گونجاو بۆ ئاواره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و داخستنی دۆسیيه‌ی ئاواره‌كان به یه‌كجاری كرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسيیه‌ی ئاواره‌كان و باشكردنی دۆخی ژیانیان له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، پێویست به هه‌وڵی جددی و به‌په‌له‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌و ناوچانه كاره‌ساتبارن و له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2022، زیاتر له 913 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین.