خەڵکی سامەرا ترسییان لە گۆڕینی دیمۆگرافی شارەکەیان هەیە
K24 - هەولێر
شێخەکان و کەسایەتییە دیارەکان و رۆشنبیرانی شاری سامەڕا، لە پارێزگای سەلاحەدین ترسی خۆیان دەربڕی لە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و ئایینی لە ناوچەکانیان، ئەمەش دوای ئەو رێوشوێنانەی کە لەلایەن مەزارگەی عەسکەرییەوە گیراوەتەبەر، کە مەزارگەی ئیمامەکانی عەلی هادی و حەسەن عەسکەری بەڕێوەدەبات.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی، کەسایەتییە دیارەکان، شێخەکان، پیاوانی ئایینی و رۆشنبیرانی سامەڕا داوای کۆتاییهێنان بە کردەوەکانی دەستبەسەرداگرتن و گۆڕینی دیمۆگرافی و پراکتیزەکردن و سەخت کردنی ژیان لە شارەکە لەلایەن مەزارگەی عەسکەرییەوە دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "مەزارگەی عەسکەری فشار دەخاتە سەر شارەوانییەکانی شارەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوو پارچە زەوی بە رووبەری 48 و 138 دۆنم و لکاندنی بە مەزارگەکەوە، هەرچەندە ئەو زەوییانە پێش ساڵی 2003، بۆ دروستکردنی دوو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون تەرخانکرابوون کە لەسەدا چواری تەواو کرابوون".
دەشلێت: "رێککەوتنێکی عێراقی و میسری لە ساڵانی رابردوودا کراوە بۆ تەواوکردنی دوو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەی کە داهاتیان سنووردارە.
لە راگەیەندراوەکەدا رەخنە لە مەزارگەی عەسکەری گیراوە، بەوەی هاوڵاتیان بێبەشکردووە کە چۆن مامەڵە بە موڵکەکانیان بکەن، گوتیشی: "رێکارەکانی دەستبەسەرداگرتن و تاڵانکردن بە دابڕان لە خەڵکی سامەڕا و چینە بەرپرسیارەکانی ئەنجام دەدرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد: نادادپەروەرییە نزیکەی هەزار خێزانی ئەندامانی مەزارگەی عەسکەری دەستیان بەسەر موڵکی سامەرادا گرتووە و کردوویانە بە شوێنی فەرماندەیی و سەرکردە سەربازییەکان و داخستنی ژیان و گوزەران، سەرەڕای ئەوەی کە خەڵکی سامەرا پێشکەشی زیارەتکارانی سەرجەم پارێزگاکانی دەکەن ، دوور لە پەیوەندی و تائیفەگەری.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کراوە، "تەنها دەستێوەردان بکات و مافەکان بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵکەکەی، یاسای بەڕێوەبردنی سنوور ژمارە 19 ی ساڵی 2005 هەڵبوەشێنێتەوە".
لە ساڵی 2006 دا هەردوومەزارگەی تەقێندرایەوە، دوای ئەوە شەڕێکی تائیفیی لەنێوان شیعە و سوننە لە عێراق دەستیپێکرد و بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لە هەردوولا.