سوودانی: پێویسته دۆخێك له شنگال بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا به پێویستی زانی دۆخێك له شنگال بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو شنگال پاڵپشتی بكرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شیكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به پێویستی زانی دۆخێك له شنگال بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
سوودانی هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له توندكردنی رێوشوێنه‌كان بۆ رێگری له دزه‌كردن له سنووره‌كان، هاوكات گوتی، ده‌بێت كه‌شێك دروست بكرێت تاوه‌كو خه‌ڵكی شنگال به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان بكه‌ن.
رۆژی 28ـی ئابی 2023، عه‌لی مه‌تیوتی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سه‌دان خێزان داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان له شنگال پێشكه‌شكردووه و دوای ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و ته‌واوبوونی رێككاره ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كۆنتڕۆڵی شنگالیان كردووه رێگرییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه كردووه.
ئەو پەرلەمانتارە، داوای له حكومه‌تی عێراق كرد هه‌ڵوێستی هه‌بێت و رێوشوێنی توند بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كان بگرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌ره‌ب و ئێزدی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان بهێنرێت.
پێشتریش لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوە، کە گرووپە چەکدارە نایاساییەکان لە شنگال رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان.
بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان، نزیکەی سێ ساڵە رێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە، بەڵام تائێستا خاڵەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراون.
رێككەوتنی ئاساییکردنەوەی شنگال لە (ئۆکتۆبەری 2020) لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا واژۆكرا، کە لە شەش خاڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت:
1. هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ.
2. حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات.
3. دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ.
4. كۆتاییهێنان بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی.
5. هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت.
6. هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی بكەن.