ڕووسیا هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکات
دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی ئاسایشی نهتهوهیی ڕووسیا، هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت: تانکەکانمان توانای گەیشتنیان بە گۆڕەپانی باڵەخانەی ڕایشتاغ هەیە، وەک وەڵامدانەوەی ئەگەر لە مەیدانی جەنگ لە بەرەی کۆرسک تانکی ئەڵمانی بە دەست یەکە ئۆکرانییەکانەوە ببینین.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی گوتەکانی میدڤیدی بڵاو کردووەتەوە کە ڕایگەیاندووە: دوای 80 ساڵ گەڕانەوەی تانکەکانی ئەڵمانیا بۆ خاکی ڕووسیا بە تۆڵەسەندنەوە دەزانن.
هەروەها دیمیتری میدڤیدیڤ لە تۆڕی کۆمەڵاتەتی ئێکس نووسیویەتی: بەرانبەر بە بوونی تانکەکانی ئەڵمانیا لە خاکی ڕووسیا، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی تانکی پێشکەوتووی ڕووسیا بگەیەنینە گۆڕەپانی ڕایشتاغ (تەلاری پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا) لە ناوەندی بەرلین.
هەڕەشەکەی میدڤیدیڤ لە دوای لێدوانەکەی ڤالێری گێراسیمۆڤ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕووسیا دێت، کە ڕایگەیاندووە، نزیکەی هەزار چەکداری ئۆکرانی لە 6ی ئەم مانگەوە بە تانکی ئەڵمانی هێرشیان کردووتە سەر هەرێمی کورسک بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچەی سودجا بکەن و لەوێوە پێشڕەویی بەرەو قوڵایی خاکی ڕووسیا بکەن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتن، هێرش كرایه سهر خاكی ئۆكرانیا و زیاتر لە دوو ساڵ و شەش مانگە جەنگەکە بەردەوامە و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپاش بە پێدانی هاوکاریی سەربازیی و ماددی پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەن، چونکە ترسیان هەیە ئەگەر کۆکرانیا بکەوێت، ئەوە ڕووسیا بەرەو ئەورووپا پێشڕەوی دەکات.