ناپلیۆن به دیاری داویه‌تی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و تونێلی نهێنی بۆ بینینی درووست كردووه.. ئیلیزێ چۆن بووه‌ته رووگه‌ی باڵای سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا؟
ساڵێكی دیكه ته‌مه‌نی كۆشكه‌كه ده‌بێته 300 ساڵ
K24 - هه‌ولێر:
ئیلیزی ئه‌و كۆشكه‌ی رووگه‌ی باڵای سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات، ساڵی داهاتوو 3 سه‌ده به‌سه‌ر درووستكردنیدا تێده‌په‌ڕێت، كۆشكه‌كه له ساڵی 1718 درووستكراوه‌و شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسی و كۆبوونه‌وه هه‌فتانه‌یه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاهه‌نگه ناوداره‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه كه گه‌وره سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و كۆشكه له‌و مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نه‌یدا پڕه له نهێنی.
ئایا سه‌ره‌تا كۆشكه‌كه بۆ شوێنی فه‌رمانڕه‌وایی درووستكرابوو؟
كۆشكی ئیلیزێ ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی شانزه‌لیزێ و به رووخساره كلاسیكییه سه‌رنجراكێشه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌ندازیاری بیناسازی "كلود مولییه" به‌و پاره‌یه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌وكاتی پاریس "هینری دی لاتور دی ڤێرنی" درووستیكردووه كه به كۆنت ئیڤرۆ به ناوبانگه، هه‌ر بۆیه كاتێك له ساڵی 1722 كرایه‌وه ناوی هۆتێل ئیڤرۆ بوو.
دوای كۆچی دوایی كۆنت ئیڤرۆ له ساڵی 1753،شا لویسی پازه‌هه‌م پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1764 كۆچی دوایی بكات، كۆشكه‌كه‌ی بۆ "جان ئه‌نتوانێت بواسون" دۆست و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كڕی و ویستی له ته‌نیشت پاشا نیشته‌جێی بكات، دواتر كۆشكه‌كه كرایه شوێنی میوانداریكردنی باڵیۆز و نوێنه‌ره باڵاكان.

ساڵی 1773 "نیكۆلا بوجون"ـی بازرگان بووه خاوه‌نی كۆشكه‌كه، ئه‌و چه‌ندین به‌شی دیكه و باخچه‌ی بۆ كۆشكی ئیلیزێ زیادكرد، تا ئه‌وه‌ی رووی كۆشكه‌كه‌ی گه‌یانده سه‌ر شه‌قامی شانزه‌لیزێ. چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دیزانینی كۆشكه‌كه رێگه‌ی به‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه ده‌دا. ئه‌و پاشا و به‌رپرس و سه‌رۆكانه‌شی له مێژوودا رۆژانێك له كۆشكه‌كه بوون، بایه‌خی زۆریان پێداوه‌و نه‌یانهێشتووه جوانی رووخساره بریقه‌داره كلاسیكییه‌كه‌ی له ده‌ست بدات و وه‌ك به‌رهه‌مێكی بیناسازیی نایاب هێشتوویانه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه درووست نه‌كرابوو ببێته شوێنی فه‌رمانڕه‌واكانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵكو له نێوان خاوه‌نه‌كانیدا ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پێده‌كرا.
دواتر به بڕیارێكی لویسی شازده‌هه‌م، كۆشكه‌كه فرۆشرایه كوڕه مامێكی خۆی به ناوی " بوربون، ئه‌و كاته‌ش جارێكی دیكه ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ "هوتێل بوربون".
به‌ڵام كاتیك شۆرشی فه‌ڕه‌نسی له ساڵی 1793 ده‌ستیپێكرد، بوربون ده‌ستگیر كرا، شۆڕشگێڕه‌كان كردیانه باره‌گای ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی یاسا و سیسته‌مه نوێیه‌كان و به‌شێكیشیان له ساڵی 1794 كرده چاپخانه.
كۆشكه‌كه له ساڵی 1820 ناوی نراوه "كۆشكی ئیلیزێ" ئه‌و كاته‌ش ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كاتیی كۆماری دووه‌می فه‌ڕه‌نسا بوو، كاتێك ناپلیۆن پۆناپارت، پاش شكستهێنانی له جه‌نگی واترلو له ساڵی 1815 له هۆڵه زیوینه‌كه‌ی كۆشكدا واژۆی له‌سه‌ر نووسراوی وازهێنانی كرد و ئه‌و كۆشكه بووه شاهیدی ئه‌و ساته قورسه.

كۆشكی ئیلیزێ تا شكستی هاوپه‌یمانه‌كانی پاریس له جه‌نگی واترلو ببووه شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌لیكسه‌نده‌ری قه‌یسه‌ری رووسیا، به‌ڵام دواتر سه‌رۆك لویس ناپلیۆن له ساڵی 1848 له كۆشكه‌كه‌دا نیشته‌جێ بوو، تا ئه‌وه‌ی له ساڵی 1852 له‌و شوێنه‌دا ناوی له خۆینا ئیمپراتۆر، به‌ڵام ناپلیۆن زۆر له كۆشكه‌كه‌دا نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو باره‌گاكه‌ی گواسته‌وه بۆ كۆشكی "تویلیری" به‌رامبه‌ر مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر و كۆشكی ئیلیزێی به‌خشییه یه‌كێك له خۆشه‌ویسته‌كانی كه ناوی "ئۆجینی دو مۆنتیجو" بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو، ئه‌و كاره‌بوو كه ناپلیۆن كردی و له نێوان كۆشكی "تویلیری" و ئیلیزێدا تونێلی درووستكرد و له‌و تونێله‌وه ده‌چوو بۆ بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی!.

كۆشكه‌كه له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا داخرابوو تا ئه‌و رۆژه‌ی جه‌نه‌راڵ چارل دیگۆل كردییه باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1959، به‌ڵام ئه‌ویش زۆر له‌و كۆشكه‌دا نه‌مایه‌وه‌و هوتێلی لامارگینی كڕی و كردییه شوێنی دیداره فه‌رمییه‌كانی.
كۆشكی ئیلیزی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك جاك شیراك جوانی و ره‌ونه‌قی بۆ گه‌رایه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه ساڵی 1995 هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و چووه ناو ئه‌و كۆشكه‌وه ژیا، له‌و كاته به‌دواوه كۆشكه‌كه "ئیلیزێ" بووه رووگه‌ی باڵای سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا. ئه‌وكاته‌شی كه پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستیپێكردو پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له سه‌ركه‌وتنی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی ئێستای فه‌ڕه‌نسا، له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌یانگوت "كێ ده‌بێته دانیشتووه نوێیه‌كه‌ی كۆشكه‌كه" ئه‌و كۆشكه‌ی له مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یدا زۆر كه‌سی گرته ئامێز.

كۆشكه‌كه هۆڵی زۆری تێدایه، ژماره‌یان ده‌گاته 365 هۆڵ و ژوور و 2000 پارچه شوێنه‌واری نایاب و گرانبه‌های تێدایه. 350 پاسه‌وان به نۆره له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا پاسه‌وانێتی لێ ده‌كه‌ن.
رووبه‌ری كۆشكه‌كه 11 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسی مانگانه ئاهه‌نگه به ناوبانگه‌كانی تێدا به‌ڕێوه ده‌بات و كه‌سایه‌تییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت ده‌كات، ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ش نه‌ریتێكی سه‌رۆكایه‌تییه وهه‌موو سه‌رۆكه‌كانی فه‌ڕه‌نسا په‌یڕه‌وییان لێكردووه. جگه سه‌رۆك نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا، چونكه له ساڵی 2009 به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی فه‌ڕه‌نسای پێدا تێپه‌ڕی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.

كۆشكه‌كه ژوور و هۆڵی زۆری تێدایه. وه‌ك هۆڵی ئاڵتوونی كه ئۆفیسی فه‌رمی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسایه. هۆڵی سه‌وز، شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رگرییه. هۆڵی باڵیۆزه‌كان شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، هه‌روه‌ها به‌شی رۆژهه‌ڵاتی كۆشكه‌كه‌یش ، سه‌رۆك و خێزانه‌كه‌ی تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن. جگه له‌وه‌ش هۆڵێكی گه‌وره‌ی ئاهه‌نگگێڕانی تێدایه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر باخچه‌ی زستانه‌ی كۆشك.

ئه‌و كۆشكه پاسه‌وانێتییه‌كی زۆر توند ده‌كرێت، چونكه گرنگترین نهێنی سه‌ربازی تێدا دانراوه، ئه‌ویش ئامێری كۆنترۆڵكردنی ئه‌و چه‌كه ئه‌تۆمییانه‌یه كه فه‌ڕه‌نسا هه‌یه‌تی، ئه‌و كۆدانه‌ش له لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ده‌ڕوات، له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا ده‌درێته ده‌ست ئه‌و سه‌رۆكه نوێیه‌ی كه دێته كۆشكه‌كه، واتا دانیشتووه نوێیه‌كه‌ی كۆشكی ئیلیزێ".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)