وێنه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌درانى هاووڵاتييه‌كى كورد له عه‌فرين بڵاوده‌بێته‌وه
چالاكان چه‌ند وێنه‌يه‌كى جه‌سته‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دراوى هاووڵاتييه‌كى كوردييان بڵاوكردووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، چالاكان چه‌ند وێنه‌يه‌كى جه‌سته‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دراوى هاووڵاتييه‌كى كوردييان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له لايه‌ن ميليشياى (ئه‌حرار شه‌رقييه) ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ئه‌و هاووڵاتييه كورده به ناوى (ئ.ش) دانيشتووى ناحيه‌ى (شرانا)ى سه‌ر به عه‌فرينه و له لايه‌ن چه‌كدارانى ميليشياى (ئه‌حرار شه‌رقييه) به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ لايه‌نى ده‌ره‌كى بۆ ماوه‌ى (10) رۆژ بێسه‌روشوێن كرابوو.
دواى ئازادكردنى، كه‌سوكاره‌كه‌ى چه‌ند وێنه‌يه‌كى شوێنه‌وارى ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌يان بڵاوكرده‌وه، كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى (ئ.ش) ده‌ركه‌وتبوون.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، چه‌كدارانى ميليشياى (ته‌حريرى شام/به‌ره‌ى نووسره) به تۆپى هاوون ده‌وروبه‌رى ناحيه‌ى (جندرێس)يان تۆپباران كرد، به هۆى ناكۆكيان له‌گه‌ڵ ميليشياكانى ئه‌و ناوچه‌يه.
بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنى ناكۆكييه‌كانيش، شاندێكى (به‌ره‌ى نووسره) پێش دوو رۆژ سه‌ردانى ناوچه‌كه‌يان كردووه و له باره‌ى جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى شه‌ريعه‌ت له ناوچه‌كه گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ ميليشياكان كردووه.
ئ.ر