له فێستیڤاڵی "ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان"ی ئێڵ به‌گی جاف كه‌سێك كوژرا
كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه كرایه‌وه
K24 – سلێمانی:
ئه‌مڕۆ تیره و هۆزه‌كانی ئێڵ به‌گی جاف، له گوندی باخانی قه‌ره‌داغ، فێستیڤاڵی "ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان"یان به‌ڕێوه‌برد و له‌و فێستیڤاڵه‌دا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه كرایه‌وه و كه‌سێك به چه‌ك كوژرا.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە فێستڤاڵی ئێڵ بەگی جاف بۆ "ئاشتی و پێکەوەژیان"، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا زیندوو بووەتەوە و بووە بە شەڕیان.
گوتیشی: لە ئەنجامی شەڕ و کێشەکەدا کەسێک کوژراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.