ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه نیو كاتژمێر دواخراوه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی ژماره 23ی وه‌رزی دووه‌می یاسادانان ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی زانیاریی كوردستان24، به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی بۆ ده‌ستپێكردن، كۆبوونه‌وه‌كه نیو كاتژمێر دواخراوه.
سه‌ره‌ڕای تاووتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك، بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا پرسی سووتاندنی خله‌وخه‌رمانی جووتیاران له سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، دیاله و سه‌لاحه‌ددین تاووتوێ بكرێن.