لایه‌نه عێراقییه‌كان پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن
شیعه و سوننه‌كانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆ نیازپاكییهكهی مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن
K24- به‌غدا:
نیازپاکیەکەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ چارەسەرەی تەواوی گرفتەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کە لە سەردانیەکەیدا، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بە پاکێجك خستەیە بەردەم ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق، لە ناو فراکسیۆنە شیعە و سوونەكانی عێراق به ئه‌رێنی رەنگی دانەوەیه، لە چوارچێوەی دەستور و یاسا بە ھەنگاوی راستەقینەی چارەسەر ھەژمار دەکرێت، ھەر بۆیە پێیان وایە بەرداومی گفتوگۆ و سەردانیەکان کێشەکان دەگەیەنێتە كه‌ناری چاره‌سه‌ری.
حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی عێراق له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "گەشبینین بەوەی کە گفتوگۆکان بەردەوامیان ھەبێ، لەپێناو گەشیتن بە چارەسەری کۆتایی ئەو کێشانەی کە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و به‌غدا هه‌ن، ئێمە پشتگیری ئەم بۆچوونە دەکەین، بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکان و بەھێزکردنیان".
له‌كاتێكیشدا لایەنە عێراقیەکان بۆیان دەرکەوتووە کە دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خزمەت بە ھیچ لایەك ناگەیەنێت، به‌ڵكو دۆخه‌كه ئاڵۆزتریش دەکات، بۆیە ھەنگاوی دەربڕینی نیازپاکی بە فەرمی، پەیوەندیەکانی بەھێزکردووە و کاری لیژنەکانی دانوستانی نێوان ھەردوولاشی ئاسانتر کردووە.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رائید فه‌همی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، "تێکدانی دۆخەکە و بەردەوامی، خزمەت بە ھیچ لایەنێك ناکات، ئەمڕۆ ئێمە ھەڵوێستی فەرمی حکوومەتی ھەرێممان پێ گەشت، کە نیازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ھەیە، پێشوازیمان لەو بڕیارە کرد، چونکە ئەمە رەنگدانەوەی لەسەر لێژنەکانی دانوستان دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن زووتر بگەنه ئەنجام".
دیارترین ئەو کێشانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدایە، یاسای نەوت و غاز، بوودجە، ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دەروازە سنووریەکانی ھەرێم و پێدانی مووچەی پێشمەرگەیە، کە چارەسەرکردنی بەشێك لەمانە لە ساڵی ٢٠١٩ ھەنگاوی باشی ناوه.
H.B